داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

هێزە عێراقییەکان شاری قائیم یان کۆنترۆڵ کردەوە



وەلید دلێمی ئەفسەری سوپای عێراق رایگەیاند هێزە عێراقییەکان ئەمڕۆ هەینی شاری قایم سەر بە پارێزگای ئەنباریان کۆنتڕۆڵ کردەوە.
کۆنتڕۆڵکردنەوەی شاری قایم لەژێر دەستی داعش لەدوای چەند کاتژمێرێک لەدوای گەمارۆدانی دێت لە لایەن هێزە عێراقییەکان.
لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، وەلید دلێمی گوتی: "هێزێکی هاوبەشی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی و چەکدارانی هۆزەکان شاری قائیم -یان بەتەواوی کۆنتڕۆڵ کردەوە".

هه‌روه‌ها دلێمی ئه‌وه‌یشی وتیشی كه‌ وا ئاڵای عێراق لەسەر سەرجەم باڵەخانە حکوومییەکانی شارەکە هەڵکراوه‌.
ئەو ئەفسەری سوپا ئاماژەی بەوەشکرد کە لەمیانی ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی قایم، داعش زیانێکی زۆری بەرکەوت و ژمارەیەکی زۆری چەکداریان لێکوژرا و ژمارەیەکی دیکەیشیان بەرەو سووریا هەڵاتن".
شایه‌نی باسیشه‌ کۆتایی مانگی رابردوو هێزە عێراقییەکان و چەکدارانی هۆزەکان ئۆپەراسیۆنێکی فراوانیان دەستپێکرد بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی هەردوو قەزای قایم و راوە سەر بە پارێزگای ئەنبار و به‌ پێی وته‌كانی ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی سوپای عێراق ئه‌مڕۆ له‌و ئه‌ركه‌یان ته‌واو بوون و ته‌واوی شاری قائیم یان كۆنترۆڵكردوه‌ته‌وه‌.


464 جار خوێندراوەتەوە
03/11/2017

بابەتی زیاتر