داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

كۆمیته‌ی ناوه‌ندی په‌كه‌كه‌: ستراتیژی پارتی بۆ دامه‌زراندنی‌ ده‌وڵه‌ت به‌ بنبه‌ست گه‌یشتووه‌

كۆمیته‌ی ناوه‌ندی په‌كه‌كه‌ ڕایگه‌یاند" ستراتیژی پارتی بۆ دامه‌زراندنی‌ ده‌وڵه‌ت به‌بنبه‌ست گه‌یشتووه‌و له‌ئێستادا كۆنفیدراڵی تاكه‌ چاره‌سه‌ره‌.

كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی كرێكارانی كوردستان- په‌كه‌كه‌ ڕایگه‌یاند" كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ساڵانه‌ی خۆی‌ به‌ڕێوه‌بردووه‌و یه‌كێك له‌بابه‌ته‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان نرخاندنی دۆخی ئێستای‌ باشوری كوردستان و عێراق بووه‌.
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی په‌كه‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسیان له‌زیانه‌كانی ڕێككه‌وتنی پارتی دیموكراتی‌ كوردستان و پارتی دادو گه‌شه‌ی توركیا كردووه‌و دووپاتیانكردۆته‌وه‌، تێڕوانینی پارتی بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی به‌بنبه‌ست گه‌یشتووه‌و لێره‌ به‌دواوه‌ كۆنفیدڕاڵی و خۆبه‌رێوه‌به‌رێتی دیموكراتی" تاكه‌ڕێگه‌ی‌ چاره‌سه‌ره‌.
به‌پێی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر به‌ستنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد كراوه‌ته‌وه‌و باس له‌گرنگی‌ په‌یوه‌ندی كورد له‌گه‌ڵ‌ گه‌لانی‌ جیهان" به‌تایبه‌ت گه‌لانی‌ عه‌ره‌ب تورك و فارس كراوه‌، له‌كۆتاییشدا هۆشداریداوه‌ كه‌شه‌ڕ له‌عێراق كۆتایی نه‌هاتووه‌و ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ به‌رده‌وام بێت، ئه‌گه‌ری‌ تێوه‌گلانی‌ ئێرانیش له‌ئارادایه‌.

1291 جار خوێندراوەتەوە
03/11/2017

بابەتی زیاتر