Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

توركیا گونده‌كانی بناری قه‌ندیل بۆردومان ده‌كات


هه‌ڤاڵ زاگرۆس به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی په‌كه‌كه‌ به‌ په‌یامی ڕاگه‌یاند كه‌ سوپای توركیا به‌چڕی گونده‌كانی بناری قه‌ندیل بۆردومان ده‌كات.
هه‌ڤاڵ زاگرۆس ئه‌وه‌یشی ڕاگه‌یاند كه‌ بۆردومانه‌كه‌ سنوری گونده‌كانی لیندزێ و دوێڵی و سوره‌دێ ی گرتۆته‌وه‌ و به‌هۆی به‌رده‌وامی بۆردومانه‌كه‌وه‌ هیشتا زیانه‌كان نه‌زانراون....
هه‌روه‌ها وتیشی كه‌ بۆردومانه‌كه‌ به‌ چاودێری  فڕۆكه‌ بێفڕۆكه‌وانه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له‌لایه‌كی كه‌وه‌ په‌یامنێری په‌یام هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند له‌ كاتژمێر شه‌شی ئه‌م ئێواره‌وه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا به‌ بیانوی بونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی چڕ گونده‌كانی بناری قه‌ندیلیان بۆردومانكردووه‌.

سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌وشی دانیشتوانی ناوچه‌كه‌په‌ یامنێری په‌‌یام ئه‌وه‌ی گواسته‌وه‌ كه‌ خێزان و هاوڵاتیانی ناوچه‌كه‌ له‌ترس و دڵه‌ڕاوكێدا ده‌ژین و داواده‌كه‌ن نه‌بنه‌ قوربانی ده‌ستی  سیاسه‌تی ناكۆكی به‌ینی په‌كه‌كه‌ و حكومه‌تی توركیا. 


706 جار خوێندراوەتەوە
03/11/2017

بابەتی زیاتر