داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ئه‌ندامێتی‌ په‌رله‌مانتارێكی‌ به‌ریتانیا به‌هۆی‌ گێچه‌ڵی‌ سێكسیه‌وه‌ هه‌ڵپه‌سێردرا



ئه‌ندامێكی‌ پارتی‌ كرێكارانی‌ به‌ریتانیا به‌هۆی‌ گێچه‌ڵی‌ سێكسیه‌وه‌ له‌لایه‌ن پارته‌كه‌یه‌وه‌ سزادرا، كلفن هۆبكه‌نزی‌ ته‌مه‌ن 76 ساڵ به‌هۆی‌ ڕه‌فتاری‌ ناشیاوو ناردنی‌ چه‌ند نامه‌یه‌ك بۆ چالاكوانێكی‌ ئافره‌تی‌ پارته‌كه‌ی‌، له‌لایه‌ن پارتی‌ كرێكارانه‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵدا كراوه‌و ئه‌ندامێَتی‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌.
ڕۆژنامه‌ی‌ ده‌یلی‌ ته‌له‌گرافی‌ به‌ریتانی‌ ئاشكرایكردووه‌ ڕووداوه‌كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵی‌2014 كاتێك له‌بۆنه‌یه‌كی‌ پارتی‌ كرێكاراندا، هۆبكه‌نز به‌شێوه‌یه‌كی‌ ناشیاو ڕه‌فتاری‌ به‌رامبه‌ر ئاڤا ئیعتماد زاده‌ یه‌كێك له‌ چالاكوانانی‌ ئافره‌تی‌ پارته‌كه‌ی‌ كردووه‌، ئاڤا كه‌ ئه‌وكات ته‌مه‌نی‌ 24ساڵ بووه‌ دانی به‌وه‌داناوه‌ كه‌هۆبكه‌نز گێچه‌ڵی‌ سێكسی‌ پێكردووه‌، ده‌شڵێت پێشتر ئه‌وه‌ی‌ ڕاگه‌یاندووه‌ به‌ڵام كه‌س گوێی‌ لێ نه‌گرتووه‌.
كلفن هۆبكه‌نز دووه‌مین ئه‌ندامی‌ پارتی‌ كرێكارانی‌ به‌ریتانیایه‌ كه‌ ئه‌ندامێتی‌ هه‌ڵده‌په‌سێردرێت، دوای‌ گارید ئۆمارا، كه‌به‌ر له‌چه‌ند ساڵێك و به‌هۆی‌ لێدوانێكه‌وه‌ دژی‌ ئافره‌تان و هاوڕه‌گه‌زبازان" له‌لایه‌ن پارتی‌ كرێكارانه‌وه‌ سزادرا.

512 جار خوێندراوەتەوە
03/11/2017

بابەتی زیاتر