داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

كۆمه‌ڵی ئیسلامی پیرۆزبای له‌ ڕێكخراوی قوتابیانی كوردستان ده‌كات به‌بۆنه‌ی ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی

 كۆمه‌ڵی ئیسلامی پیرۆزبای له‌ ڕێكخراوی قوتابیانی كوردستان ده‌كات به‌بۆنه‌ی  ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی، كه‌ وه‌كو ڕێكخراوێكی بواری قوتابیان ماوه‌ی چوارده‌ ساڵه‌ خزمه‌تی قوتابیان و خوێندكارانی كوردستان ده‌كات.

ده‌قی پیرۆزبای نامه‌كه‌: 

بسم الله الرحمن الرحیم
به‌ڕێز / رێكخراوی قوتابیانی كوردستان
به‌بۆنه‌ی چوارده‌یه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی رێكخراوه‌كه‌تانه‌وه‌ ، به‌ ناوی ئه‌نجومه‌نی سیاسیی و سه‌ركردایه‌تیی و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستانه‌وه‌ ، جوانترین چه‌پكه‌ گوڵی پیرۆزباییتان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین و هیواخوازین بتوانن به‌ ئامانجه‌ به‌رزو به‌رنامه‌ پێشبینیی كراوه‌كانتان – له‌ خزمه‌تی قوتابیان و به‌رده‌وامیی كاروانی زانستیی وڵات - بگه‌ن .
له‌ سه‌رانسه‌ریی جیهاندا ، قوتابیان هیوای گه‌ل و نیشتمانن ؛ پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتنی گه‌ل و وڵات و روونیی ئاسۆی داهاتوو ، راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیی به‌ ئاستیی هۆشیاریی و گه‌شه‌ی چینی قوتابیانه‌وه‌ هه‌یه‌ ، بۆیه‌ ئێمه‌ بڕوامان وایه‌ ئه‌گه‌ر گه‌لی كوردستان بیه‌وێت داهاتووی پرشنگدار و جێگه‌ی هیوا بێت ، ده‌بێ كار بۆ سه‌رخستنی پڕۆگرامی قوتابیان و ئاماده‌كردنی پێداویستیه‌كانیان بكات ، چونكه‌ پێوه‌ری به‌خته‌وه‌ریی و گه‌شه‌ی وڵاتان له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌و فێركردنی نه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆ راده‌وه‌ستێت .
گه‌لی كوردستان له‌ هه‌ورازو نشێوی خه‌باتیدا ، هه‌میشه‌ گرنگی به‌ قوتابیان و هه‌ڵكردنی چرای زانست داوه‌و له‌ نه‌هامه‌تیه‌كاندا تیشكی زێڕینی هیوای په‌خشكردووه‌ته‌وه‌ ، بۆیه‌ له‌م قۆناغه‌ سه‌خته‌ی تێكۆشاندا ، كه‌ به‌هۆی خراپ خوێندنه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی ده‌سه‌ڵاتداری كوردستانه‌وه‌ ، گه‌له‌كه‌مان رووبه‌ڕووی قۆناغێكی سه‌خت بووه‌ته‌وه‌ ، ئێوه‌ وه‌كو پێشه‌نگی چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌و هیوای داهاتووی گه‌ل و نیشتمان ، ئه‌ركێكی مێژوویی و ئاینیتان ده‌كه‌وێته‌ سه‌رشان ، له‌لایه‌ك پێویسته‌ به‌شێكی زیندوو بن بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م قۆناغه‌ هه‌ستیاره‌ی كوردستان و له‌لایه‌كی تریش ببنه‌ پێشڕه‌وی هۆشیاركردنه‌وه‌ی تاك و كۆمه‌ڵی كورده‌واریی بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی وره‌و وزه‌و توانایان .
هه‌میشه‌ سه‌ركه‌وتوو بن و مه‌شخه‌ڵی زانست و په‌روه‌رده‌تان دره‌وشاوه‌تر بێت ...


                                                                            ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی 
                                                                        كۆمه‌ڵی ئیسـلامیی كوردستان 


395 جار خوێندراوەتەوە
03/11/2017

بابەتی زیاتر