داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

نرخی‌ نه‌وت گه‌یشته‌ سه‌رو 62 دۆلار

دوای‌ ئاشكرابوونی‌ كه‌مبونه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ هه‌ڵكه‌ندنی‌ سه‌كۆ نه‌وتییه‌كانی‌ ئه‌مریكا، نرخی‌ نه‌وت به‌رزترین ڕیكۆردی‌ له‌ماوه‌ی‌ دووساڵی‌ ڕابردوودا تۆماركرد.

نیشاده‌ری‌ بازاڕه‌ داراییه‌كان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات "نه‌وتی‌ خاوی‌ ئه‌مریكی‌ یه‌ك دۆلار و ده‌ سه‌نت به‌رزبونه‌وه‌ی‌ به‌خۆوه‌ بینووه‌ و گه‌یشتووه‌ته‌ 55 دۆلار و 64 سه‌نت ئه‌وه‌ش له‌مانگی‌ ته‌موزی‌ 2015 وه‌ به‌رزترین ئاست بووه‌".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش"نرخی‌ خاوی‌ (برێنت)یش به‌ ڕێژه‌ی‌ 2.4 % به‌رزبونه‌وه‌ی‌ تۆماركرد و گه‌یشته‌ 62 دۆلار و حه‌وت سه‌نت".
به‌گوێره‌ی‌ ڕاپۆرتی‌ كۆمپانیای‌ بیكه‌ر هیوز "كۆمپانیا ئه‌مریكیه‌كان ئاستی‌ سه‌كۆ نه‌وتیه‌كانیان بۆ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ بۆ 8 سه‌كۆ كه‌مكردووه‌ته‌وه‌ ژماره‌ی‌ سه‌كۆكان گه‌یشتووه‌ته‌  729 سه‌كۆی‌ نه‌وتی‌ ئه‌وه‌ش له‌مانگی‌ ئایاری‌ 2016 وه‌ گه‌وره‌ترین دابه‌زینه‌, ئه‌وه‌ش هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ پێشبینیه‌كی‌ به‌هێز بۆ درێژكردنه‌وه‌ی‌ واده‌ی‌ ڕێكه‌وتنی‌ سنورداركردنی‌ نه‌وت كه‌ ڕوسیا ئاشكرایكردووه‌.

404 جار خوێندراوەتەوە
04/11/2017

بابەتی زیاتر