داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

كه‌نه‌دا پلانه‌كه‌ی بۆ وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران راگه‌یاند



په‌یام ـ 
حكومه‌تی‌ كه‌نه‌دا رایگه‌یاند:  له‌ هه‌وڵێكدا بۆ هاندانی‌ گه‌شه‌ی‌ ئابووری‌ و داهێنان له‌و وڵاته‌دا، له‌ماوه‌ی‌ سێ ساڵی‌ داهاتوودا ملیۆنێك كۆچبه‌ر وه‌رده‌گرێت.

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و به‌رنامه‌یه‌، كه‌نه‌دا له‌ماوه‌ی‌ سێ ساڵی‌ داهاتوودا رێژه‌ی‌ وه‌رگرتنی‌ كۆچبه‌ران زیاد ده‌كات به‌جۆرێك، له‌ساڵی‌ 2018 دا 310 هه‌زار كۆچبه‌ر، له‌ساڵی‌ 2019 دا، 330 هه‌زار كۆچبه‌رو، له‌ساڵی‌ 2020 دا 340 هه‌زار كۆچبه‌ر وه‌رده‌گرێت.


به‌گوێره‌ی‌ به‌یاننامه‌یه‌كی‌ حكومه‌تی‌ كه‌نه‌دا، وه‌زاره‌تی‌ كۆچ به‌نیازه‌ ژماره‌ی‌ دانیشتووانی‌ هه‌میشه‌یی‌ ئه‌و وڵاته‌ به‌هاتنی‌ ساڵی‌ 2020 به‌رێژه‌ی‌ 1% زیاد بكات.

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و به‌یاننامانه‌ش كه‌ ده‌سته‌ی‌ ئاواری‌ كه‌نه‌دا له‌ساڵی‌ 2011 بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، دانیشتووانی‌ ئاسیاو خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست گه‌وره‌ترین رێژه‌ی‌ كۆچبه‌رانی‌ ئه‌و وڵاته‌ پێكده‌هێنن.

ناوه‌ڕۆكی‌ پلانی‌ وه‌رگرتنی‌ كۆچبه‌ران

به‌ پێی پلانه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كۆچبه‌رانی، له‌ناو ته‌واوی‌ ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی‌ روو له‌كه‌ندا ده‌كه‌ن 565 هه‌زاریان له‌سه‌ر بنه‌مای‌ به‌رنامه‌ ئابورییه‌كان، به‌و مه‌رجه‌ی‌ چاره‌كی‌ ئه‌و ژماره‌یه‌ سوود له‌ سیستمی‌(ئێكسپرێس ئینتری Express Entry.) ده‌بینن ، ئێكسپرێس ئینتری، سیستمێكی‌ خێرایه‌ كه‌ كه‌سانی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رز و شاره‌زایی زانستی‌ ده‌وێت.

هاوكات 184 هه‌زار په‌نابه‌ری ئابووری‌ و ئه‌ندامانی‌ خێزانه‌كانیان وه‌رده‌گیرێن له‌ڕێی‌ "به‌رنامه‌ی‌ كاندیدانی‌ هه‌رێمی‌ Provincial Nominee Programs "  كه‌ به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ رێگه‌ به‌ هه‌رێمه‌كان ده‌درێت كه‌ كه‌سه‌كان كاندید بكه‌ن له‌سه‌ر بنه‌مای‌ توانای‌ سه‌قامگیربوون له‌ بازاڕه‌كانی‌ كاری‌ ئه‌و ناوچانه‌ و دواتر بۆ حكومه‌تی فیدراڵی پێشنیاز ده‌كرێن و وه‌ك په‌نابه‌ر وه‌رده‌گیرێن.

له‌نێو به‌رنامه‌ ئابورییه‌كانی‌ تریشدا، كیبیك پێشوازی‌ له‌ 94 هه‌زار كرێكاری‌ كۆچبه‌ر وه‌رده‌گرێت.

به‌هه‌مان شێوه‌ جۆرێكی‌ تر له‌كۆچ هه‌یه‌، ئه‌ویش بریتییه‌ له‌ وه‌رگرتنی‌  250 هه‌زار كه‌س وه‌ك په‌نابه‌ر كه‌پێكهاتوون له‌هاوسه‌رو منداڵی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ پێشتر له‌ كه‌نه‌دا بوون و ده‌یانه‌وێت بچن بۆ لایان.

جۆری‌ سێیه‌میش، بریتییه‌ له‌نیشته‌جێكردنه‌وه‌ی‌ كۆچبه‌ران، به‌وه‌ش ده‌توانرێت له‌ساڵی‌ 2018دا  نزیكه‌ی‌ 43 هه‌زار كۆچبه‌ر ده‌توانن سوودمه‌ند بن له‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ مانه‌وه‌ی‌ هه‌میشه‌یی‌ له‌ كه‌نه‌دا، بۆ ساڵی‌ 2019، 45650 هه‌زار كۆچبه‌رو، بۆ ساڵی‌ 2020، 48700 كۆچبه‌ر سوودمه‌ند ده‌بن لێی‌.


وه‌زیری‌ كۆچی‌ كه‌نه‌دا، ئه‌حمه‌د حسێن ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردووه‌ كه‌: "كۆچبه‌ران رۆڵیان ده‌بێت له‌ پشتیوانیكردنی‌ ئابوری‌ و داهێنان و هاوكار ده‌بن له‌وه‌ی‌ وڵاته‌كه‌مان له‌ ریزبه‌ندییه‌كانی‌ پێشه‌وه‌ی‌ ئابووری‌ جیهاندا بمێنێته‌وه‌".


5927 جار خوێندراوەتەوە
04/11/2017

بابەتی زیاتر