داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ئه‌حمه‌دی‌ حاجی‌ ڕه‌شید: عێراق ده‌یه‌وێت مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ پارێزگاكان بكات، نه‌ك حكومه‌تی‌ هه‌رێم

بڕیارده‌ری‌ لیژنه‌ی‌ دارایی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق هۆشداری‌ ئه‌وه‌ده‌دات له‌ بودجه‌ی‌ 2018 ی عێراق پشكی‌ كورد مه‌ترسی‌ له‌سه‌ره‌ و پێویسته‌ هێزه‌ سیاسیه‌كان نه‌هێڵن ئه‌و بودجه‌یه‌ له‌ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عێراق به‌و شێوه‌یه‌ ده‌ربچێت.
ئه‌حمه‌د حاجی‌ ڕه‌شید بڕیارده‌ری‌ لیژنه‌ی‌ دارایی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند "له‌ساڵی‌ 2005 وه‌ تا ئێستا, ئه‌مساڵ خراپترین بودجه‌یه‌ بۆ كورد و هێزه‌ شیعیه‌كان ده‌یانه‌وێت هه‌رچیان پێده‌كرێت به‌رامبه‌ر كورد بیكه‌ن".
ڕاشیگه‌یاند "عێراق ده‌یه‌وێت مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ پارێزگاكان بكات و چوارچێوه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم فه‌رامۆشبكات و نایه‌وێت مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان و حكومه‌ت و دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ هه‌رێم بكات, ده‌یه‌وێت خۆی‌ چاودێری‌ هه‌موو بوارێكی‌ دارایی‌ هه‌رێم بكات به‌بێ‌ به‌شداری‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ هه‌رێم".
ئه‌حمه‌دی‌ حاجی‌ ڕه‌شید بڕیارده‌ری‌ لیژنه‌ی‌ دارایی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كاته‌وه‌ كه‌ پێشتر هۆشداری‌ داوه‌ به‌به‌رپرسانی‌ كورد دۆخه‌كه‌ به‌م ئاڕاسته‌یه‌ ده‌كات، وتیشی‌ "پشكی‌ كورد كه‌مكراوه‌ته‌وه‌ و نابێت له‌ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران ئه‌و بودجه‌یه‌ به‌م شێوه‌یه‌یی‌ ئێستا په‌سه‌ندبكرێت چونكه‌ به‌و كه‌موكوڕیانه‌وه‌ بێته‌ په‌رله‌مان ئه‌وان ناتوانن ڕێگری‌ له‌په‌سه‌نكردنی‌ بكه‌ن".


1102 جار خوێندراوەتەوە
04/11/2017

بابەتی زیاتر