داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

بۆ له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگادابوون له‌ دۆخی‌ شاره‌كه‌ وه‌فدێكی‌ كۆمه‌ڵ گه‌یشته‌ كه‌ركوك


به‌ مه‌به‌ستی له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداربون له‌ دوخی سیاسی و كاروباره‌كانی مه‌ڵبه‌ندی كركوكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی وه‌فدێكی ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كه‌ له‌ هه‌ریه‌ك له‌ محه‌مه‌د حه‌كیم و ریبوار حه‌مه‌د ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سیاسی سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی كۆمه‌ڵی ئیسلامیان كردوه‌ له‌ نزیكه‌وه‌ گوێیان له‌ راو سه‌رنجی به‌رپرسی ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوك گرت.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ محه‌مه‌د حه‌كیم ئه‌ندامی ئه‌نجومی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی وتی"كۆمه‌ڵ نیگه‌رانه‌ له‌و دۆخه‌ی كه‌ له‌ مانگی رابردووه‌وه‌ كه‌ركوكی پێدا تێپه‌ریوه‌ ئه‌مه‌ش ده‌رئه‌نجامی سیاسه‌تی تاكلایه‌نه‌ی چه‌ند لایه‌نێك بوو له‌ كوردستان كه‌ گوێیان له‌ تیبینیه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی نه‌گرت، وێڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ چه‌ندینجار ئه‌و مه‌ترسیانه‌مان به‌ هه‌ردوو حزبی حوكمڕان وتوه‌.

هاوكات وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ لێدوانێكی بۆ په‌یام رایگه‌یاند: ده‌رئه‌نجامی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له‌ كوردستان و ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم وایكرد كورد ئه‌م ناوچانه‌ له‌ ده‌ست بدات.

وتیشی كۆمه‌ڵی ئیسلامی پێشتریش تبینی له‌ سه‌ر ئه‌م سه‌ركردایه‌تیه‌ سیاسیه‌ی ئێستای كوردستان هه‌بوه‌ و كۆمه‌ڵ پێی وایه‌ ده‌بێ كورد نێو ماڵی خۆی ریك بخاته‌وه‌و ئه‌وه‌ پێشتر هه‌بوه‌ وه‌لای بنیێت و قۆناغێكی نوێ له‌ كاری سیاسی ده‌ست پێبكات.


770 جار خوێندراوەتەوە
04/11/2017

بابەتی زیاتر