داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ لوبنان له‌سعودیه‌وه‌ ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌


سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ لوبنان ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه‌و ڕایگه‌یاند مه‌ترسی‌ له‌سه‌ر ژیانی‌ هه‌یه‌.

سه‌عد حه‌ریری‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ لوبنان له‌وتارێكی‌ ته‌له‌فزیۆنیدا له‌ڕیازی‌ پایته‌ختی‌ سعودیه‌وه‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ خۆی‌ له‌پۆسته‌كه‌ی‌ ڕاگه‌یاندو ئاشكرایكرد مه‌ترسی‌ له‌سه‌ر ژیانی‌ هه‌یه‌، وتیشی‌ ئه‌م قۆناغه‌ هاوشێوه‌ی‌ ئه‌و قۆناغه‌یه‌ كه‌تێیدا ڕه‌فیق حه‌ریری‌ باوكم تیرۆركرا.

حه‌ریری‌ باسی‌ له‌هۆكاری‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ كردووه‌و هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئێران و حیزبوڵڵای‌ به‌ده‌ستوه‌ردان له‌كاروباری‌ حكومه‌ت تۆمه‌تبار كردووه‌و ڕایگه‌یاندووه‌" ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزبوڵڵا كێشه‌ی‌ گه‌وره‌ی‌ بۆ حكومه‌ت دروستكردووه‌و په‌یوه‌ندی‌ نێوان لوبنان و وڵاتانی‌ عه‌ره‌بی‌ تێكداوه‌.

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆماری‌ لوبنان له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرایكردووه‌" كه‌حه‌ریری‌ له‌ڕێگه‌ی‌ ته‌له‌فۆنه‌وه‌ میشال عۆنی‌ سه‌رۆكی‌ له‌بڕیاری‌ ده‌ستله‌كاركیشانه‌وه‌ی‌ ئاگادار كردۆته‌وه‌.
له‌به‌رامبه‌ردا ڕاوێژكاری‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئێران ڕایگه‌یاند هه‌نگاوه‌كه‌ی‌ حه‌ریری‌ به‌پلانی‌ دۆناڵد ترامپ و شای‌ سعودیه‌ ناوبردو ڕایگه‌یاند" ئامانج له‌و هه‌نگاوه‌ تێكدانی‌ ڕه‌وشی‌ لوبنان و ناوچه‌كه‌یه‌.

673 جار خوێندراوەتەوە
04/11/2017

بابەتی زیاتر