داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی‌ هه‌رێم له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم كۆده‌بنه‌وه‌

ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی‌ هه‌رێم له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بنه‌وه‌ و پرسی موچه‌ و دانانی‌ پارێزگاری نوێ و مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا تاووتوێ ده‌كرێن.
ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای سلێمانی‌ به‌ په‌یامی ڕاگه‌یاند: ئه‌مڕۆ كۆبونه‌وه‌ی‌ نێوان حكومه‌تی‌ هه‌رێم  وئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگا به‌رێوه‌ده‌چێت و تێیدا چه‌ند پرسێكی گرنگ تاووتوێ ده‌كرێت.
ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین وتیشی ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای سلێمانی‌ به‌ ئه‌جێندایه‌كی‌ 11 خاڵی به‌شداری كۆبونه‌وه‌كه‌ ده‌كات كه‌ گرنگترینیان موچه‌ و بژێوی خه‌ڵكه‌ و دواتریش نوسراوه‌كه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگا له‌باره‌ی گه‌رانه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگا بۆ به‌غدا قسه‌ی‌ له‌سه‌ر ده‌كرێت.
 به‌وته‌ی‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای سلێمانی‌ پرسی لامه‌ركه‌زیه‌تی‌ سلێمانی‌ و مۆڵه‌تی‌ مامۆستایان له‌باره‌ی بایكۆتی هۆڵه‌كانی‌ خوێندن كه‌ 15 رۆژی بۆ دیاریكراوه‌ ده‌خرێته‌به‌ر باس و بریاری له‌باره‌وه‌ ده‌درێت.
له‌باره‌ی دادانی‌ پارێزگاری نوێ بۆ سلێمانی‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای سلێمانی‌ وتی‌ دوو مانگ پێش ئێستا نوسراویان كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر وه‌كو پارێزگاری سلێمانی‌ ده‌ستبه‌كاربێـت و هیچ لارییه‌كیان له‌وباره‌یه‌وه‌ نییه‌.


353 جار خوێندراوەتەوە
05/11/2017

بابەتی زیاتر