Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سەرۆكی لیژنەی سەرچاوە سروشتییەكان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەبەردەم پۆلیس وتەی لێوەرگیرا


لەسەر سكاڵایەكی بەڕێوەبەری گومرگ، سەرۆكی لیژنەی وزە و سەرچاوە سروشتییەكان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەبەردەم پۆلیس وتەی لێوەرگیرا. 


بەیانی ئەمڕۆ غالب محەمەد سەرۆكی لیژنەی وزە و سەرچاوە سروشتییەكان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە بنكەی پۆلیسی ئازادی لە سلێمانی وتەی لێوەرگیرا.

بانگهێشتنی سەرۆكی لیژنەی وزە و سەرچاوە سروشتییەكان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ بەردەم پۆلیس لەسەر بنەمای سكاڵایەكە كە لەلایەن بەڕێوەبەری گومركی سلێمانییەوە لەسەری تۆماركراوە بەتۆمەتی بڵاوكردنەوەی زانیاری هەڵە و تەشهیركردن لە دۆسیەی هێنانەناوەوەی بەنزینی خراپ بۆ هەرێمی كوردستان.

لەكاتی ئامادەبونی سەرۆكی لیژنەی وزە و سەرچاوە سروشتییەكان لەبەردەم پۆلیس، ژمارەیەك چالاكوان و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و پەرلەمانتار بۆ پشتیوانیكردنی لەبەردەم بنكەی پۆلیس كۆبونەوە.

879 جار خوێندراوەتەوە
05/11/2017

بابەتی زیاتر