Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

گه‌رمیان.. سبه‌ینێ خاڵی‌ سنووریی‌ په‌روێزخان ده‌كرێته‌وه‌


دوای‌ داخرانی‌ به‌ درێژایی سێ هه‌فته‌، سبه‌ینێ مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تیی په‌روێزخان له‌ سنووری‌ ئیداره‌ی‌ گه‌رمیان به‌ڕووی جموجوڵی بازرگانی و هاتووچۆی هاوڵاتییاندا ده‌كرێته‌وه‌و كاركردن تێیدا ئاسایی ده‌بێته‌وه‌.

ئه‌حمه‌د كه‌لاری ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی ڕاگه‌یاند" له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگی كرماشان و سه‌رۆكی ژووری بازرگانی كرماشان كۆبونه‌وه‌ی چڕكراوه‌ له‌سه‌ر داخستن و ڕاوه‌ستانی كاری مه‌رزی په‌روێزخان، هاوكات داواكراوه‌ مه‌رزه‌كه‌ به‌ڕووی هاوڵاتیان و بازرگاناندا بكرێته‌وه‌".

ئه‌حمه‌د كه‌لاری وتیشی" له‌په‌یوه‌نیه‌كی ته‌له‌فونیاندا له‌گه‌ڵ دكتۆر شه‌هره‌یار حه‌یده‌ری جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی مه‌رزه‌كانی ئێران پێی ڕاگه‌یاندووه‌، دوای كۆبونه‌وه‌یه‌كی چڕی به‌رپرسان له‌تاران بڕیاریانداوه‌ سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌ به‌ فه‌رمی مه‌رزی په‌روێزخان به‌ڕووی كاری بازرگانی و هاتووچۆی هاوڵاتییان بكرێته‌وه‌ و ئاسایی بێته‌وه‌.

له‌ كاردانه‌وه‌ی‌ ڕیفراندۆمه‌كه‌ی 25 ئه‌یلولی هه‌رێمی كوردستان، كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران سه‌رجه‌م مه‌رزه‌كانی خۆی به‌ڕووی جموجوڵی بازرگانی و هاتوچۆی هاوڵاتییاندا داخست.


834 جار خوێندراوەتەوە
05/11/2017

بابەتی زیاتر