داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

به‌غدا بودجەی 2018ی په‌سه‌ندكردو پشكی‌ هه‌رێمیش بۆ له‌سه‌دا 12 كه‌مكراوه‌ته‌وه‌


ئامانج ڕەحیم سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەئەكاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە: حكومەتی عیراق پرۆژەیاسای بودجەی 2018ی بەهەموو ئەو بڕگە نادەستورییانەی لەدژی هەرێم هەبوون، پەسەندكرد.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌ ئەمڕۆ 5ی تشرینی دووەمی 2017، ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی فیدڕاڵ پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی فیدڕاڵی ساڵی 2018 ی پەسەندكرد بەهەموو ئەو بڕگە نا دەستورییانەی لە پڕۆژەكەدا لە دژی بەرژەوەندی هەرێم هاتبوو، بەتایبەتش لابردنی ناوی (هەرێمی كوردستان ـ عێراق) لە ناو پڕۆژەكەو ناونانی هەرێم بە (پارێزگاكانی باكووری عێراق).

ئه‌وه‌شی‌ خستوووه‌ته‌ڕوو: ئەمە سەرپێچییەكی زەقی بڕگەی یەكەمی هەردوو ماددەی117 و 121 ی دەستووری‌ عێراقە، كە دانی بەهەرێمی كوردستان و گشت دەسەڵاتەكانیدا ناوە وەك هەرێمێكی فیدڕاڵی، ئەمە سەرەڕای ناوهێنانی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بە وەزارەتی دارایی پارێزگاكان و ناوهێنانی دیوانی چاودێری دارایی هەرێمیش بە دیوانی چاودێری دارایی پارێزگاكان.

سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم  راشیگه‌یاندووه‌: هه‌ر له‌ پڕۆژه‌ یاساكه‌دا حكومه‌تی‌ عێراق بەشە بوودجەی هەرێمی‌ بۆ 12.6% كه‌مكردووه‌ته‌وه‌و تەنها بڕی 334 ملیار دیناری مانگانەی‌ بۆ گشت موچەخۆران بە خانەنشینان و سودمەندانی كۆمەڵایەتی و مینحەی كەسوكاری شەهیدانیشەوە، ته‌رخانكردووه‌.

بەوتەی سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، ئەو بڕیارەی بەغدا ئاماژەیەكی مەترسیدارە بە ئاڕاستەی ئامانجی هەڵوەشاندنەوەی سیستمی فیدڕاڵی لەعێراق و گەڕانەوە بۆ دەوڵەتی ناوەندیی.

693 جار خوێندراوەتەوە
05/11/2017

بابەتی زیاتر