Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ هێلیكۆپته‌ره‌كه‌یانه‌وه‌؛ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی سعودی گیانیان له‌ده‌ستدا



ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ بڵاویكرده‌وه‌" به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌یانه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئه‌و وڵاته‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ كه‌ له‌ نێویاندا شازاده‌ "مه‌نسور بن موقرن" ئه‌میری ناوچه‌ی عه‌صیر بونی هه‌یه‌.
ته‌له‌فزیۆنی سعودیه‌ بڵاویكرده‌وه‌ ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌مه‌ له‌ ناوچه‌ سنوریه‌كانی نێوان عه‌ره‌بستان و یه‌مه‌ن هه‌لیكۆپته‌رێكی سه‌ر به‌ حكومه‌تی سعودیه‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسی باڵای تێدابووه‌ كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌، به‌وهۆیه‌وه‌ 8 به‌رپرسی سعودی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ كه‌ له‌نێویاندا شازاده‌ مه‌نسور بن موقرن ئه‌میری ناوچه‌ی عه‌صیر بونی هه‌یه‌. 
ناوچه‌ی عه‌صیر ده‌كه‌وێته‌ ناوچه‌ سنوریه‌كانی سعودیه‌ له‌گه‌ڵ یه‌مه‌ن و تا ئێستاش هۆكاری كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌و هێلیكۆپته‌ره‌و گیانله‌ده‌ستدانی سه‌رنشینه‌كانی ئاشكرانه‌كراوه‌.

1908 جار خوێندراوەتەوە
06/11/2017

بابەتی زیاتر