داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

دادگای فیدراڵی عێراق: دەستوور رێگە بە جیابوونەوەی هیچ پێکهاتەیەک نادات

دادگای فیدراڵی عێراق بڕیارێکی لەبارەی ریفراندۆمی هه‌رێمی کوردستان دەرکرد و رایدەگەیێنێ، دەستوور رێگە بە جیابوونەوەی هیچ پێکهاتەیەک نادات.

ئه‌مرۆ دووشەممە 6ـی 11ـی 2017، دادگای فیدراڵی عێراق بڕیارێکی لەبارەی ریفراندۆمی هه‌رێمی کوردستان دەرکرد و رایدەگەیێنێ، دەستوور رێگە بە جیابوونەوەی هیچ پێکهاتەیەک نادات.

ئیاس سامووک، وتەبێژی فەرمی دادگای باڵای فیدراڵی رایگەیاند: "بڕیارەکە تایبەتە بە شیکردنەوەی ماددەی (1)ی دەستوور. دادگای فیدراڵی بەو ئەنجامە گەیشت کە ئەو ماددەیە و ماددە دەستوورییەکانی دیکەی پەیوەست، جەختیان لە یەکپارچەیی خاکی عێراق کردووەتەوە و ماددەی ( 109)ی دەستوور سەرجەم دەسەڵاتە فیدراڵییەکانی پابەندکردووە بە پاراستنی ئەو یەکپارچەییە".

سامووک راشیگەیاند: "دادگای باڵای فیدراڵی لە بڕیارەکەیدا بەو ئەنجامە گەیشتووە کە هیچ دەقێک لە دەستوور (لەژێر سایەی بڕیارە جێبەجێکراوەکانی)دا نییە رێگە بە جیابوونەوەی هیچ پێکهاتەیەک بدات کە لە ماددەی( 116)ی دەستووردا جێگیرکراون".

399 جار خوێندراوەتەوە
06/11/2017

بابەتی زیاتر