داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

دێره‌زوور.. ته‌قینه‌وه‌یه‌ك 75 كوژراوو 140 برینداری لێكه‌وته‌وه‌

ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شه‌وی رابردووتری شاری دێره‌زووری سوریا، 75  كوژراوو زیاتر له‌ 140 برینداری لێكه‌وته‌وه‌.. 
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند" به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی له‌ناوچه‌ی نێوان گوندی كۆنیكا و جه‌فرا له‌ شاری دێره‌زوور 75 هاوڵاتی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و زیاتر له‌ 140 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون كه‌ زۆربه‌یان ژن و منداڵن.. 
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاشكراشیكردووه‌" شه‌وی رابردوو ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوی تیرۆریستانی داعش گردبوونه‌وه‌یه‌كی ئاواره‌كانی له‌ رۆژهه‌ڵاتی روباری فورات كردووه‌ته‌ ئامانج، به‌پێی روانگه‌ی سوری ئاواره‌كان مه‌به‌ستیان ناوچه‌كانی شه‌ڕ له‌ دێرزوور جێبهێڵن و رووبكه‌نه‌ ناوچه‌ ئارامه‌كان.  
هاوكات  ئاژانسی فورات نیوز بڵاویكرده‌وه‌، ئۆتۆمبێله‌ بۆمبڕێژكراوه‌كه‌، له‌ناو كاروانێكی ئۆتۆمبێلی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی كه‌ له‌ناوچه‌كانی شه‌ڕی نێوان رژێمی سوریاو داعش هه‌ڵاتبوون له‌ بازگه‌ی شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده‌ خۆی ته‌قاندووه‌ته‌.
فورات نیوز باسی له‌وه‌شكردووه‌" دوای ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كه‌م"ئۆتۆمبێلێكی دیكه‌ی داعش"ویستوویه‌تی خۆی له‌ بازگه‌ی شه‌ڕڤانان بته‌قێنێته‌وه‌، به‌ڵام پێش وه‌خت ته‌قێندراوه‌ته‌وه‌.

234 جار خوێندراوەتەوە
06/11/2017

بابەتی زیاتر