داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

نێچیرڤان بارزانی:ئاماده‌ین هه‌موو داهاته‌كان و نه‌وتی هه‌رێم راده‌ستی به‌غدا بكه‌ین له‌به‌رامبه‌ر پێدانی 17%ـی بودجه‌

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان، لەدوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لە هەلێر رایگەیاند: "ئەگەر حکومەتی عێراق مووچە و 17% ی بودجە و بەپێی دەستوور شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێرێت، ئامادەین نەوت و فڕۆکەخانەکان و دەروازەکان و سەرجەم داهاتەکانیان رادەست بکەین".

داواشیکرد، لەگەڵ بەغدا بە گفتوگۆ کێشەکان چارەسەر بکەن، وتیشی بەغدا تائێستا ئامادەنییە گفتوگۆ لەگەڵ هەرێمدا بکات، تائیستاش بڕیار نییە شاندی هەرێم سەردانی بەغدا بکات.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کە لەناو پرۆژە یاسای بودجەدا ناوی هەرێم نەهاتووە و باس لەوە کراوە مامەڵە لەگەڵ پارێزگاکانی هەرێمدا بکرێت، کە ئەوەش پێچەوانەی دەستوورە.

سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئەوەشی وت، دەیانەوێت کێشەکانی نێوان هەرێم و عێراق بەپێی دەستور چارەسەر بکەن، لەبارەی دەروازە سنوورییەکانیشەوە ئامادەن بەپێی دەستور مامەڵە بکەن و کێشەی فڕۆکەخانەکانیش لەگەڵ بەغدا چارەسەر بکەن.

لەبارەی ناردنی مووچە لە بەغداوە زیاتر گوتی: "ئەگەر بەغدا نییەتی هەیە، ئێمە ئامادەین و هیچ رێگرییەکمان نییە، با بەپێی داتاکانی بایۆمەتری مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت".

هەروەها راشیگەیاند "دەمانەوێت بەپێی دەستوور کێشەی داهات و دەروازە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکان بۆ ئێستا و بۆ نەوەکانی داهاتوو چارەسەر بکەن".


1456 جار خوێندراوەتەوە
06/11/2017

بابەتی زیاتر