داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

گۆران: پێویسته‌ ئه‌م حكومه‌ته‌ هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌و حكومه‌تی رزگاری نیشتیمانی پێكبهێنرێت


د. شۆڕش حاجی، ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات؛ حكومه‌تی هه‌رێم كه‌ شكستی خواردووه‌ له‌ ئیداره‌دانی هه‌رێم و گه‌له‌كه‌مانی دوچاری كاره‌ساتی گه‌وره‌ كردووه‌، توانای ئه‌وه‌ی نابێت له‌به‌رده‌می حكومه‌تی عێراقدا به‌رگری له‌ مافی خه‌ڵك بكات، هه‌ر بۆیه‌ به‌پێویستی ده‌زانێت هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌ و حكومه‌تی رزگاریی نیشتمانی پێكبهێنرێت.

د. شۆڕش حاجی، ئه‌ندامی خانه‌ی راپه‌ڕاندنی گۆڕان، له‌ نوسینێكدا له‌ وۆڵی فه‌یسبوكی تایبه‌تی خۆی، نوسیویه‌تی؛ دەسەڵاتدارانی پارتی‌و یەکێتی‌و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە حوکمڕانیکردنی هەرێم شکستیان هێناوەو گەلەکەمانیان توشی کارەساتێکی گەورە کردوە. بەشێکی زۆری دەسکەوتەکانی خەڵکی کوردستانیان بەفیڕۆدا. بۆیە وەک چۆن کاک مەسعود دەستی لەکار کێشایەوە ئاواش دەبێ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەست لەکار بکێشێتەوەو لەجێگەی ئەو حکومەتێکی رزگاری نیشتمانی کاتی پێکبهێنرێت.

هه‌روه‌ها توسیویه‌تی؛ ئەرکی حكومه‌تی رزگاری نیشتمانی، ئامادەکاری دەبێ بۆ هەڵبژاردنی گشتی‌و گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی‌ بۆ پاراستنی ماف‌و دەسکەوتەکانی خەڵکی کوردستان لەسەر بنەمای دەستور‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات؛ ئەم حکومەتەی ئێستا ناتوانێ بە گفتوگۆ لە گەڵ بەغدا بەرگری لە مافەکانی خەڵکی کوردستان بکات، چونکە ئەمان دۆڕاو و شکستخواردون‌ و ئامادەن لەپێناوی مانەوەی خۆیان هەمو تەنازولێک بۆ بەغدا بکەن‌.

700 جار خوێندراوەتەوە
07/11/2017

بابەتی زیاتر