Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌پێی رێكه‌وتنی نێوان یه‌كێتی و حكومه‌تی عێراق؛ ژماره‌یه‌ك له‌ بنكه‌كانی ئاسایشی یه‌كێتی ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ كه‌ركوك

به‌پێی رێككه‌وتنێكی نوێ  له‌نێوان یه‌كێتی نیشتیمیانی حكومه‌تی عێراق، ژماره‌یه‌ك له‌ بنكه‌كانی ئاسایشی یه‌كێتی ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ كه‌ركوك، هه‌روه‌ها پاسه‌وانی باره‌گا حزبیه‌كان ده‌بێت به‌ جلی مه‌ده‌نیه‌وه‌ ده‌وام بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی بۆ په‌یام ئاشكرایكرد" رێكه‌وتنێكی نوێ كراوه‌ له‌نێوان یه‌كێتی نیشتیمانی حكومه‌ت و هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی عێراق له‌باره‌ی دۆخی كه‌ركوكه‌وه‌.
به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه‌ هه‌شت بنكه‌ی ئاسایشی یه‌كێتی ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ كه‌ركوك و له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی دیكه‌ی عێراق ئه‌ركیان پاراستنی ئه‌منیه‌تی شاره‌كه‌ ده‌بێت.
سه‌رچاوه‌ ئه‌منیه‌كه‌ ئه‌وه‌شی بۆ په‌یام ئاشكراكرد" به‌پێی رێكه‌وتنه‌ نوێیه‌كه‌، پاسه‌وانی باره‌گا حزبیه‌كان پێویسته‌ به‌جلی مه‌ده‌نیه‌وه‌ ده‌وام بكه‌ن و بۆ هه‌ر باره‌گایه‌كیش 5 چه‌كداری ده‌بێت به‌بێ هه‌ڵگرتنی چه‌كی قورس. 
به‌پێی زانیاریه‌كانی په‌یام خاڵێكی دیكه‌ی رێكه‌وتنه‌كه‌ په‌یوه‌ندی به‌و هه‌ڵمه‌تی پشكنینانه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ هێزه‌كانی دژه‌تیرۆری عێراق له‌گه‌ڕه‌كه‌كانی كه‌ركوك ئه‌نجامیده‌دات.
په‌یام ئه‌وه‌شی زانیوه‌ به‌پێی رێككه‌وتنه‌ نوێیه‌كه‌، ئه‌گه‌ر له‌هه‌ر ماڵێكدا چه‌كی كلاشینكۆف یا ده‌مانچه‌ هه‌بێت ده‌ستیبه‌سه‌ردا ده‌گیرێت تا ئه‌وكاته‌ی كارتی زیمه‌ی بۆده‌كرێت و دواتر راده‌ستی خاوه‌نه‌كانیان ده‌كرێته‌وه‌. 

2904 جار خوێندراوەتەوە
07/11/2017

بابەتی زیاتر