Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حكومه‌تی هه‌رێم بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و فراكسیۆنه‌كان كۆمیته‌یه‌كی تایبه‌تی پێكهێناوه‌


به‌پێی چه‌ند زانیارییه‌ك كه‌ له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه‌ ده‌ست په‌یام كه‌وتوون، ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ هه‌رێم بریاریداوه‌ كۆمیته‌یه‌كی تایبه‌ت پێكبهێنرێت بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌سیاسییه‌كانی هه‌رێم و فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان.. 
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌په‌یامی وت" كۆمیته‌یه‌كی تایبه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم كه‌ پێكهاتوون له‌ سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی و چه‌ند وه‌زیرێك، له‌م هه‌فته‌یه‌دا سه‌ردانی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
به‌ وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئامانج له‌ پێكهێنانی كۆمیته‌كه‌، دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌یه‌كه‌ بۆ ده‌ربازكردنی‌ هه‌رێم له‌و دۆخ و قه‌یرانه‌ی تێیكه‌وتووه‌، هه‌روه‌ها چۆنییه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ به‌غداو ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ.
سه‌رچاوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌وه‌شی به‌ په‌یام وت" ئه‌و كۆمیته‌یه‌ی پێكهێنراوه‌، به‌جیا له‌گه‌ڵ‌ فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق‌و ده‌زگا میدیاییه‌كانی‌ هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه‌، تاوه‌كو به‌هاوبه‌شیی میكانیزمێك بۆ چۆنییه‌تی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غداو ده‌ربازكردنی‌ هه‌رێم له‌ قه‌یرانه‌كان، ده‌ستنیشان بكه‌ن. 
جێگه‌ی‌ ئاماژه‌یه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمدا، گفتوگۆ له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی عێراق كراو له‌ دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ نێچیرڤان بارزانی ڕایگه‌یاند، ئاماده‌ن له‌ به‌رامبه‌ر له‌سه‌دا 17 ی‌ بودجه‌دا، ئه‌و به‌شه‌ له‌ نه‌وتی‌ هه‌رێم كه‌ له‌ ده‌ستیاندا ماوه‌، ڕاده‌ستی‌ عێراق بكه‌ن.


622 جار خوێندراوەتەوە
07/11/2017

بابەتی زیاتر