داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

كۆمیسیۆن داوا له‌ په‌رله‌مان و حكومه‌ت ده‌كات واده‌یه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن دیاریبكه‌ن


كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم، داوای له‌ په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم كرد، واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان دیاری بكه‌ن. 
به‌پێی نوسراوێكی فه‌رمی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی كه‌ ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كراوه‌و وێنه‌یه‌كی ده‌ست په‌یام كه‌وتووه‌" كۆمسیۆن به‌فه‌رمی داوایكردووه‌ واده‌یه‌ك بۆ به‌رێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ساڵی 2018 دا دیاریبكرێت. 
هاوكات كۆمسیۆن پێشنیاری بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كردووه‌ كه‌ هه‌رسێ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان یه‌كبخرێت، هه‌روه‌ك داواشیكردووه‌ بودجه‌ی تایبه‌ت به‌هه‌ڵبژاردنه‌كان دابین بكرێت.
داواكه‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له‌كاتێكدایه‌ به‌ رێككه‌وتنی چه‌ند فراكسیۆنێك واده‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ دوو وه‌رز درێژكراوه‌ته‌وه‌، به‌م پێیه‌ش تا مانگی 11 ی ساڵی داهاتوو ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌كاره‌كانی.

هاوكات وته‌بێژی‌ كۆمسیۆن له‌وباره‌وه‌ به‌په‌یامی‌ وت نوسراوه‌كه‌ له‌ سه‌ر پێشنیازی‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ كۆمسیاران بووه‌.

311 جار خوێندراوەتەوە
07/11/2017

بابەتی زیاتر