Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حكومه‌تی ناوه‌ندی داوا ده‌كات ئه‌و بیره‌ نه‌وتانه‌شی راده‌ستبكرێت كه‌ ده‌كه‌ونه‌ سنووری هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌



عاسم جیهاد وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی‌ دا ڕاگه‌یاند " پێویسته‌ حكومه‌تی فیدڕاڵی سه‌رجه‌م بیره‌ نه‌وته‌كان كۆنتڕۆڵبكات، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ خاكی هه‌رێمی كوردستاندان، وتیشی ئه‌وه‌ شتێكه‌ له‌ ده‌ستووری عێراقدا ئاماژه‌ی پێكراوه‌.له‌ ده‌ستووری عێراقدا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ ".

وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وت وتیشی "كۆنتڕۆڵكردنی سامانی نه‌وت له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ به‌ مانای ئه‌وه‌ نایه‌ت كه‌ لایه‌نێكی دیاریكراو ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و سێكته‌ره‌دا ده‌گرێت، به‌ڵكو هه‌موو سه‌رچاوه‌كانی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌ به‌سه‌ر خه‌ڵكدا دابه‌شده‌كرێت".

سه‌باره‌ت به‌ بیره‌ نه‌وته‌كانی‌ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان وته‌بیژی‌ وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ عێراق وتی‌ "كێڵگه‌ نه‌وتیه‌كانی بای حه‌سه‌ن و هاڤانا له‌ كه‌ركوك له‌لایه‌ن كۆمپانیای نه‌وتی باكوره‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌برێن كه‌ نزیكه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتی فیدڕاڵیه‌وه‌ و له‌ژێر چاودێری وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقدایه‌، هیچ كۆمپانیایه‌كی دیكه‌ش ڕێگه‌ی پێنادرێت به‌ بێ ڕه‌زامه‌ندی حكومه‌تی فیدڕاڵی له‌و كێڵگه‌ نه‌وتانه‌دا كاربكات".

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، مه‌جیده‌ ئه‌لته‌میمی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عێراق به‌ ئه‌لمۆنیته‌ری ڕاگه‌یاندووه‌ "هه‌ر ڕێكه‌وتنێك كه‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌رنه‌دات یاخود به‌ بێ ئاگاداربوونی حكومه‌تی فیدراڵی ئه‌نجامبدرێت نایاساییه‌".

1252 جار خوێندراوەتەوە
07/11/2017

بابەتی زیاتر