داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

پارتی‌: پشتیوانی‌ له‌حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌م پێكهاته‌یه‌وه‌ ده‌كه‌ین


سه‌ركردایه‌تی‌ پارتی‌ له‌پیرمام كۆبونه‌وه‌یه‌كی‌ ئه‌نجامدا و جه‌ختی‌ له‌سه‌ر پاڵپشتیكردن له‌حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كرده‌وه‌ به‌م پێكهاته‌یه‌وه‌.
له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا دووباره‌ پارتی‌ هێرشده‌كاته‌وه‌ سه‌ر گروپێكی‌ ناو یه‌كێتی‌ و بڕوای‌ وایه‌ به‌هۆی‌ ئه‌وانه‌وه‌ كورد له‌كه‌ركوك توشی‌ شكستهاتووه‌ و ڕایده‌گه‌یه‌نێت "هه‌وڵ و گوتاره‌كانی به‌شێكی زۆر له‌ ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستانی به‌غدا دووره‌ له‌ پابه‌ندبوون به‌ده‌ستوری عێراق".

هاوكات سه‌باره‌ت به‌بارودۆخی‌ ناوخۆیی‌ هه‌رێم، پارتی‌ پێی‌ وایه‌ ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌كان هاوكاری‌ و پشتیوانی په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بن بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ ئابووری و سیاسییه‌كان.
ڕاشی‌ ده‌گه‌یه‌نێت "چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له‌ رێگای له‌شكركێشی و به‌كارهێنانی چه‌ك ناكرێت ".
هاوكات له‌باره‌ی‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ پارتی‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ و گۆڕان، مه‌حمود محمه‌د وته‌بێژی‌ پارتی‌ ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌كرد پارتی‌ چاوه‌ڕێی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ نوێی‌ یه‌كێتیه‌ تا گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ بكات و له‌باره‌ی‌ گۆڕانیشه‌وه‌ وتی‌ "وه‌ڵامه‌كه‌ی‌ گۆڕان بۆ نیچیرڤان بارزانی‌ قسه‌ی‌ نه‌شیاوی‌ تێدابوو و ئێمه‌ له‌م دۆخه‌دا له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی‌ حكومه‌ت نین".


902 جار خوێندراوەتەوە
07/11/2017

بابەتی زیاتر