داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

داواكاری‌ گشتی‌ سلێمانی‌: پله‌دارێكی‌ سه‌ربازیی‌ هێرشی‌ كردووه‌ته‌ سه‌ر كارمه‌ندێكمان


داواكاری‌ گشتی‌ سلێمانی‌ له‌سه‌ر هێرشكردنه‌ سه‌ر فه‌رمانبه‌رێكیان له‌لایه‌ن به‌رپرسێكی‌ پله‌داری‌ سه‌ربازییه‌وه‌ دێته‌ ده‌نگ و ده‌ڵێت ئه‌و ڕووداوه‌ زه‌نگێكگی‌ مه‌ترسی‌ داره‌ بۆسه‌ر سه‌روه‌ری‌ یاساو حكومڕانی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.

له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا داواكاری‌ گشتی‌ سلێمانی‌ ڕایانگه‌یاند، چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له‌ئێستا كارمه‌ندێكیان بۆ لێپیچینه‌وه‌ له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێك كه‌په‌یوه‌ندی‌ به‌ سامانی‌ گشتیه‌وه‌ هه‌بووه‌، له‌نه‌خۆشخانه‌ی‌ شۆڕش ویستویه‌تی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ به‌رپرسێكی‌ سه‌ربازی‌ بكات به‌پله‌ی‌ لیوا، به‌لاَم هێرشی‌ ده‌كرێته‌ سه‌ری‌ و  برینداری‌ كردووه‌.

سه‌رۆكی‌ فه‌رمانگه‌ی‌ داواكاری‌ گشتی‌ ده‌ڵێت "فه‌رمانگه‌كه‌یان هه‌ر له‌سه‌ره‌تای‌ دروست بوونیه‌وه‌ پشت گوێ‌ و په‌ڕاوێز خراوه‌، به‌ڕۆژی‌ ڕووناك هێرش ده‌كرێته‌ سه‌ر كارمه‌ندێكیان له‌كاتی‌ ڕاپه‌ڕاندنی‌ ئه‌ركه‌كانی‌ خۆی‌.  


399 جار خوێندراوەتەوە
07/11/2017

بابەتی زیاتر