داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

داواكاری گشتیی هه‌رێم سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر ڕابوون مه‌عروف تۆماركرد


داواكاری گشتیی هه‌رێمی كوردستان، سكاڵا له‌ دژی ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌جووڵێنێت به‌تۆمه‌تی‌ چه‌ند لێدوانێكی كه‌ بونه‌ته‌هۆی دروستبوونی مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایشی هه‌رێم.

جه‌واد فه‌تاح ئاغا سه‌رۆكی داواكاری گشتی هه‌رێم به‌ وه‌كاله‌ت به‌ تۆمه‌تی تانه‌دان له‌ پێشمه‌رگه‌ و ده‌زگا فه‌رمییه‌كان، كه‌ بووه‌ته‌ هۆی دروستبوونی مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایشی هه‌رێم و دروستبوونی چه‌ندین ڕووداو سكاڵای له‌سه‌ر ڕابوون مه‌عروف په‌رله‌مانتاری كوردستان تۆماركرد.

له‌ نوسراوی سكاڵاكه‌دا هاتووه‌ په‌رله‌مانتار ڕابوون تۆفیق مه‌عروف له‌ پرێس كۆنفرانسێكدا هه‌ڵساوه‌ به‌ تانه‌دان له‌ پێشمه‌رگه‌ و ده‌زگا فه‌رمییه‌كانی هه‌رێم، ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ئاسایشی هه‌رێم بكه‌وێته‌ مه‌ترسی و چه‌ندین ڕووداوی نه‌خوازراوی لێكه‌وته‌وه‌، له‌م سۆنگه‌یه‌وه‌ بفه‌رموون به‌ گرتنه‌به‌ری ڕێكاری یاسایی پێویست دژی ناوبراو به‌پێی ماده‌ی 226 له‌ یاسای سزادانی عێراقی.
رۆژی 29 ی تشرینی یه‌كه‌م له‌كاتی ئه‌نجامدانی كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌نووسیدا هێرشكرایه‌ سه‌ر ڕابوون مه‌عروف و ڕێگه‌ی پێنه‌درا كۆنفراسه‌كه‌ ته‌واو بكات، دواتریش چه‌ند كه‌سێك هێرشیانكرده‌ سه‌ر په‌رله‌مانی كوردستان و ئاڵۆزی لێكه‌وته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ چه‌ند رۆژنامه‌نووسێك بریندار كران.
هاوكات رۆژی 30ی تشرینی‌ یه‌كه‌م ڕابوون مه‌عروف ڕایگه‌یاند، له‌ نووسینگه‌ی جه‌عفه‌ر ئیمینكی بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی چه‌كداره‌وه‌ ئه‌شكه‌نجه‌دراوه‌، ئه‌شكه‌نجه‌كردنه‌كه‌شیان به‌ ڤیدیۆ تۆمار كردووه‌.


456 جار خوێندراوەتەوە
07/11/2017

بابەتی زیاتر