داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

كەش‌و هەوای ئەمرۆو سبه‌ینێ

بەشی‌ پێشبینی‌ بەرێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ کەشناسی‌ و بوومەلەرزەزانی‌ هه‌رێمی كوردستان باری كه‌شوهه‌وا و پله‌كانی گه‌رمای بۆ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ و سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌ 9ی تشرینی دووه‌می 2017 راگه‌یاند كه‌ به‌وجۆره‌ی خواره‌یه‌وه‌یه‌:

سه‌باره‌ت به‌ ئەمڕۆ چوارشەممە بەرێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ کەشناسی‌ و بوومەلەرزەزانی‌ هه‌رێمی كوردستان بەهۆی کاریگەری نزمە پاڵە پەستۆی‌ دەریای‌ سوور، پێشبینیی ئەگەری نمەبارانی لە شارەکانی هەرێمی کوردستان کردووە کە بەم شێوەیە دەبێت:

هەولێر
کەش/ئاسمان هەوری‌ تەواو دەبێت باران بارین لە کاتی‌ جیا جیا دەبێت، لە ناوچە شاخاویە بەرزەکان ئاست و ڕێژەی‌ باران زیاتر دەبێت.
خێرایی‌ با لە کاتەکانی‌ دوای‌ نیوەڕۆ زیاد دەکات 
نزمترین پلەی‌ گەرمای‌ تۆمارکراو/20 پلەی‌ سیلیزی‌
بەرزترین پلەی‌ گەرمای‌ پێشبینیکراو/26 پلەی‌ سیلیزی‌
خێرایی‌ با/ 5- 15 کم
مەودای‌ بینین/ 8-9 م 
ئاراستەی‌ بای‌ تۆمارکراو /باکووری‌ رۆژئاوا 

سلێمانی‌
کەش/ ئاسمان هەوری‌ تەواو دەبێت بارینی‌ نمە باران لە کاتی‌ جیاجیا بە شێوەیەکی‌ پچڕپچڕ دەبێت، لە هەندێ ناوچە ئەگەری‌ نمە بارانێکی‌ کەم هەیه‌.
 خێرایی‌ با لە کاتەکانی‌ دوای‌ نیوەڕۆ زیاد دەکات 
نزمترین پلەی‌ گەرمای‌ تۆمارکراو/16 پلەی‌ سیلیزی‌
بەرزترین پلەی‌ گەرمای‌ پێشبینیکراو/24 پلەی‌ سیلیزی‌ 
خێرایی‌ با/10-20 کم
مەودای‌ بینین/9-10کم 
ئاراستەی‌ بای‌ تۆمارکراو / باکووری‌ رۆژهەلات

دهۆک
کەش/ ئاسمان هەوری‌ تەواو دەبێت باران لە تەواوی‌ ناوچەکانی‌ ئەو پارێزگایە دەبێت لە ناوچە شاخاویەکان ئەگەری‌ لێزمە باران هەیە لەگەل هەورە تریشقە.
خێرایی‌ با لە کاتەکانی‌ دوای‌ نیوەڕۆ زیاد دەکات
نزمترین پلەی‌ گەرمای‌ تۆمارکراو/18 پلەی‌ سیلیزی‌
بەرزترین پلەی‌ گەرمای‌ پێشبینیکراو/ 22 پلەی‌ سیلیزی‌
خێرایی‌ با/5-15کم
مەودای‌ بینین/ 8-9 کم
ئاراستەی‌ بای‌ تۆمارکراو / باکووری‌ رۆژهەڵات 

که‌رکوک
کەش/ئاسمان هەوری‌ تەواو دەبێت ئەگەری‌ کەمێک باران هەیە لە هەندێ ناوچە .
خێرایی‌ با لە کاتەکانی‌ دوای‌ نیوەڕۆ زیاد دەکات 
نزمترین پلەی‌ گەرمای‌ تۆمارکراو / 16 پلەی‌ سیلیزی‌
بەرزترین پلەی‌ گەرمای‌ پێشبینیکراو / 28 پلەی‌ سیلیزی‌
خێرایی‌ با / 5-15 کم/س
مەودای‌ بینین / 10کم
ئاراستەی‌ بای‌ تۆمارکراو / باشووری‌ رۆژهەلات

سه‌باره‌ت به‌ سبه‌ینێ پێنجشەممە 9ی تشرینی دووه‌می 2017، بەرێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ کەشناسی‌ و بوومەلەرزەزانی‌ هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه‌ كه‌ کاریگەری نزمە پاڵە پەستۆی‌ دەریای‌ سوور بەردەوام دەبێت و پێشبینییەکان بەمجۆرە دەبن:

هەولێر
کەش/ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ بارینی‌ نمە باران بە شێوەیەکی‌ پچڕ پچڕ لە ناوچە شاخاویەکان ئەگەری‌ باران زیاتر دەبێت لەگەڵ نزم بوونەوەی‌ پلەکانی‌ گەرما
نزمترین پلەی‌ گەرمای‌ پێشبینیکراو / 18 پلەی‌ سیلیزی‌
بەرزترین پلەی‌ گەرمای‌ پێشبینیکراو/ 24 پلەی‌ سیلیزی‌
خێرایی‌ با / 5- 15 کم
مەودای‌ بینین / (10)کم 

سلێمانی‌
کەش/ ئاسمان هەوری‌ تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی‌ کەمێک باران لە ناوچەی‌ جیا جیا و کاتی‌ جیاجیا لەگەڵ نزم بوونەوەی‌ پلەکانی‌ گەرما
نزمترین پلەی‌ گەرمای‌ پێشبینیکراو / 14 پلەی‌ سیلیزی‌
بەرزترین پلەی‌ گەرمای‌ پێشبینیکراو/ 22 پلەی‌ سیلیزی‌ 
خێریایی‌ با / 10-15 کم/س
مەودای‌ بینین/ (9-10)کم

دهۆک
کەش/ ئاسمان هەوری‌ تەواو دەبێت و باران بارین لە زۆربەی‌ ناوچەکان دەبێت و لە ناوچە شاخاویەکانی‌ ئەو پارێزگایە ئەگەری‌ لێزمە باران و هەورە تریشقەش هەیە لەگەڵ نزم بوونەوەی‌ پلەکانی‌ گەرما
نزمترین پلەی‌ گەرمای‌ پێشبینیکراو / 16 پلەی‌ سیلیزی‌
بەرزترین پلەی‌ گەرمای‌ پێشبینیکراو / 21 پلەی‌ سیلیزی‌
خێرای‌ با/ 10-15کم/س
مەودای‌ بینین/ (9-10)کم

که‌رکوک
کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان بۆ هەوری‌ تەواو دەگۆڕێت لەگەڵ ئەگەری‌ وردە بارنێکی‌ کەم لەگەڵ نزم بوونەوەی‌ پلەکانی‌ گەرما
نزمترین پلەی‌ گەرمای‌ پێشبینیکراو / 18 پلەی‌ سیلیزی‌
بەرزترین پلەی‌ گەرمای‌ پێشبینیکراو/ 28 پلەی‌ سیلیزی‌
خێراسی‌ با/ 5-15 کم/س
مەودای‌ بینین/ (9-10)کم

241 جار خوێندراوەتەوە
08/11/2017

بابەتی زیاتر