داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

عه‌بادی: شه‌ڕی‌ داهاتوو له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌نده‌ڵكارانه‌یه‌ كه‌ نه‌وتی‌ هه‌رێم ئاودیو ده‌كه‌ن


حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراق له‌باره‌ی‌ دۆخی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌كرد "شه‌ڕی‌ داهاتوو له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌نده‌ڵكارانه‌یه‌ كه‌ نه‌وتی‌ هه‌رێم ئاودیو ده‌كه‌ن".
دوێنێ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عێراق كۆبویه‌وه‌ و دوای‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ش له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌ركوه‌زیرانی‌ عێراق بۆ ڕۆژنامه‌نوسان وتاری‌ هه‌فتانه‌ی‌ خوێنده‌وه‌.
حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ به‌شێك له‌وتار و وه‌ڵامی‌ پرسیاره‌كانی‌ تایبه‌ت كرد به‌ كوردستان و ڕایگه‌یاند "شه‌ڕی‌ داهاتوومان له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵكارانه‌ و ئه‌وه‌ی زانراوه‌، هاوبه‌شی‌ هه‌یه‌ له‌ نێوان به‌شێك له‌ گه‌نده‌ڵكاران و ئاودیوكه‌رانی‌ نه‌وتی‌ هه‌رێم".
ڕاشیگه‌یاند "وردبینی بۆ ئاماری‌ فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كه‌ن، وتیشی زۆربه‌ی ژماره‌كان "نادروستن"، به‌ڵام پابه‌ندن به‌ناردنی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان".
حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراق جه‌ختی‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه‌ بڕیاری‌ دادگای فیدڕاڵیی سه‌باره‌ت به‌ ڕیفراندۆم، له‌سه‌ر هه‌موو ناوچه‌كان به‌ هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌بێت. وتیشی له‌ ئێستادا هێزه‌عێراقییه‌كان له‌هه‌موو ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان بڵاوه‌یان پێكراوه‌.


3652 جار خوێندراوەتەوە
08/11/2017

بابەتی زیاتر