داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

حه‌سه‌ن ڕۆحانی: سعودیه‌ هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ ده‌كات ئه‌مریكا و ئیسرایل به‌ دۆست و ئێران به‌ دوژمن ده‌زانێت


ئه‌مڕۆ حه‌سه‌ن ڕۆحانی له‌ میانه‌ی وتارێكیدا ڕایگه‌یاند ئه‌و موشه‌كه‌ی حوسییه‌كان ره‌وانه‌ی ڕیازیانكردووه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ئێمه‌وه‌ نییه‌، به‌ڵكو ئه‌وه‌ وه‌ڵامی ئه‌و توندو تیژیانه‌یه‌ كه‌ حكومه‌تی سعودییه‌ به‌رامبه‌ری حوسییه‌كان ده‌یكات.

هه‌روه‌ها ڕۆحانی كه‌ ڕوی قسه‌كانی له‌ سعودیه‌بوو وتی: نازانم خه‌ڵكی یه‌مه‌ن ده‌بێت چۆن وه‌ڵامی بۆمبارانی سه‌ر وڵاته‌كه‌یان بده‌نه‌وه‌،ئایا ڕێگه‌ پێدراونین كه‌ چه‌كه‌كانیان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ به‌كار بهێنن؟سه‌ره‌تا ئێوه‌ بۆمبارانه‌كانتان ڕابگرن، ئینجا بزانن یه‌مه‌نیه‌كانیش هه‌مان كار ده‌كه‌ن." 

هه‌رله‌میانه‌ی قسه‌كانیدا ڕۆحانی ڕایگه‌یاند كه‌ سعودیه‌ هه‌ڵه‌یه‌كی ستراتیژی ده‌كات كه‌ ئه‌مریكا و ئیسرایل به‌ دۆستی و ئێران به‌ دوژمنی خۆی ده‌زانێت.
ئه‌وه‌شی وت كه‌ ده‌سه‌لاته‌ به‌هێزه‌كانی ڕۆژئاوا هه‌میشه‌ ویستویانه‌ بۆشای له‌ناو هه‌رێمه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا دروست بكه‌ن هه‌روه‌ها هیوایشی خواست كه‌ ده‌سه‌لاتدارانی هه‌ندێك وڵات له‌و ڕاستییه‌ تێبگه‌ن

ئه‌م قسانه‌ی ڕۆحانی له‌ دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ ڕۆژی دوشه‌ممه‌ موشه‌كێكی بلیستیك ڕه‌وانه‌ی ڕیازی پایته‌ختی سعودییه‌ كراو به‌ پیی ڕاپۆرته‌كان فڕۆكه‌خانه‌یمه‌لیك خالیدی نێوده‌وڵه‌تی ئامانجی موشه‌كه‌كه‌ بووه‌ و به‌رپرسیاریه‌تی هێرشه‌كه‌ش خرایه‌ ئه‌ستۆی چه‌كدارانی حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن ، له‌ لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ و له‌ چه‌ند بۆنه‌یه‌كدا سعودییه‌ ئێرانی تاوانباركرد به‌وه‌ی كه‌ ئه‌و موشه‌كه‌ دروستكراوی ئێرانه‌ و دراوه‌ به‌و چه‌كدارانه‌.


669 جار خوێندراوەتەوە
08/11/2017

بابەتی زیاتر