داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو موچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌شده‌كرێت

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا خشته‌ی پێدانی موچه‌ی مانگی هه‌شتی ته‌واوی وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌و دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ راگه‌یاند.

1-ڕۆژی‌ یه‌ك شه‌ممه‌ به‌رواری‌ 12/11/2017، مووچه‌ی‌ (خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی) و مووچه‌ی‌ مانگی‌ 8ی‌ ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

- وه‌زاره‌تی‌ شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان
- وه‌زاره‌تی‌ كاره‌با 
- وه‌زاره‌تی‌ پلان دانان
- دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی
- ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئیداره‌ی‌ هه‌رێم
- ده‌سته‌ی‌ ژینگه‌
- ده‌سته‌ی‌ وه‌به‌رهێنان
- ده‌سته‌ی‌ مافی‌ مرۆڤ
- ده‌زگای‌ مین
- ده‌سته‌ی‌ ده‌سپاكی‌
- كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ كوردستان

2- ڕۆژی‌ دوو شه‌ممه‌ به‌رواری‌ 13/11/2017، مووچه‌ی‌ مانگی‌ 8ی‌ ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.
- وه‌زاره‌تی‌ شاره‌وانی‌ و گه‌شت و گوزار
- وه‌زاره‌تی‌ گواستنه‌و گه‌یاندن
- وه‌زاره‌تی‌ پیشه‌سازی‌ و بازرگانی‌
- وه‌زاره‌تی‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌و نیشته‌جێ‌ كردن
- وه‌زاره‌تی‌ سامانه‌ سروشتیه‌كان

3- ڕۆژی‌ سێ‌ شه‌ممه‌ به‌رواری‌ 14/11/2017، مووچه‌ی‌ مانگی‌ 8ی‌ ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.
- وه‌زاره‌تی‌ كشتوكال و سه‌رچاوه‌كانی‌ ئاو
- وه‌زاره‌تی‌ ئه‌وقاف و كاروباری‌ ئاینی‌
- وه‌زاره‌تی‌ ڕۆشنبیری‌ و لاوان
- مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
- مووچه‌ی‌ (كه‌م ئه‌ندامان)ی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی

4- ڕۆژی‌ چوار شه‌ممه‌ به‌رواری‌ 15/11/2017، مووچه‌ی‌ مانگی‌ 8ی‌ ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.
- وه‌زاره‌تی‌ داد
- ئه‌نجومه‌نی‌ دادوه‌ری‌
- سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم
- سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان
- سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران

 


5021 جار خوێندراوەتەوە
09/11/2017

بابەتی زیاتر