داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

200 هه‌زار كه‌س له‌ هه‌رێم به‌ نایاسایی خانه‌نشین كراون


بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت "200 هه‌زار كه‌س له‌ هه‌رێم به‌ نایاسایی خانه‌نشین كراون، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی 430 هه‌زار چه‌كدار به‌ناوی پێشمه‌رگه‌وه‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرن".

ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ میانه‌ی سیمینارێكدا له‌ شاری سلێمانی رایگه‌یاند: "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كێشه‌ی ئیداره‌ی دارایی هه‌بووه‌ نه‌ك كێشه‌ی نه‌بوونی پاره‌ و له‌دوای ساڵی 2005 ه‌وه‌ تا 2015 زیاتر له‌ 100 ترلیۆن دینار هاتۆته‌ كوردستان و ئه‌گه‌ر ئه‌م پاره‌یه‌ بۆ ژێرخانی ئابووری سه‌رف بكرایه‌ ئه‌وا ئێمه‌ رووبه‌ڕووی ئه‌م كێشانه‌ی ئێستا نه‌ده‌بووینه‌وه‌".

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌: "كاتێك پاره‌یه‌كی زۆر له‌ به‌غداوه‌ هاتووه‌ بۆ هه‌رێم، به‌ لێشاو خه‌ڵكی دامه‌زرێندراوه‌ و ئه‌وانه‌ی له‌ ساڵی 2005 له‌ كوردستان دامه‌زراون به‌ رێژه‌ی67% بڕوانامه‌یان له‌ خوار شه‌شی سه‌ره‌تایی بووه‌ و هه‌روه‌ها 200 هه‌زار كه‌س به‌ نایاسایی خانه‌نشین كراون، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی 430 هه‌زار چه‌كدار به‌ناوی پێشمه‌رگه‌وه‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرن و هه‌روه‌ها 960 پله‌ باڵا خانه‌نشین كراون بێ ئه‌وه‌ی ده‌وامیان كردبێت".


2858 جار خوێندراوەتەوە
09/11/2017

بابەتی زیاتر