داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان: یه‌مه‌ن له‌ ژێر مه‌ترسی برسیبووندایه‌


بریکاری سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی مارک لۆوکۆک، داوای له‌ هاوپه‌یمانی وڵاتانی عه‌ره‌بی كه‌ سعودیه‌ سه‌ركردایه‌تی ده‌كات كرد تاوه‌كو گه‌مارۆكانیان له‌سه‌ر یه‌مه‌ن هه‌لبگرن چونكه‌ ئه‌گه‌ر هاوكاریان پێنه‌گات ئه‌وا ئه‌و وڵاته‌ ڕوبه‌ڕوی گه‌وره‌ترین برسێتی ده‌بێته‌وه‌ له‌ماوه‌ی چه‌ندان ده‌یه‌ی ڕابردودا جیهان به‌ خۆیه‌وه‌ نه‌بینیبێت.

مارك لۆوكۆك وتیشی بە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانم وتووە، ئەگەر گەمارۆکان لانەبرێن ئەوا یەمەن ڕووبەڕووی برسێتی ده‌بێته‌وه‌ و به‌ ملیۆنان كه‌س ده‌بنه‌ قوربانی.

له‌ ڕۆژی دوشه‌ممه‌ هاوپه‌یمانی وڵاتانی عه‌ره‌بی كه‌ سعودیه‌ سه‌ركردایه‌تی ده‌كات ڕێگای ئاسمانی و وشكانی و ئاویشی به‌ ڕوی یه‌مه‌ندا داخست له‌ دوای ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی حوسی موشه‌كێكیان ڕه‌وانه‌ی ڕیازی پایته‌ختی سعودیه‌كرد.

له‌لای خۆشیه‌وه‌ سعودیه‌ ڕایگه‌یان ئه‌و گه‌مارۆیه‌ پێویسته‌ بۆ ئه‌وه‌ی  ڕێگه‌ به‌ ئێران نه‌دات تاوه‌كو هاوكاری چه‌كدارانی حوسی بكات له‌ یه‌مه‌ن،  دوێنێش له‌ وه‌ڵامی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌دا حه‌سه‌ن ڕۆحانی نكوڵی له‌و ده‌نگۆیانه‌ كرد و ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌و موشه‌كه‌ی حوسییه‌كان ئاراسته‌ی ڕیازیان كرد په‌یوه‌ندی به‌ وڵاته‌كه‌یه‌وه‌ نییه‌، به‌ڵكو له‌ وه‌ڵامی ئه‌و توندوتیژیانه‌یه‌ كه‌ سعودیه‌ به‌رامبه‌ر حوسییه‌كان ده‌یكات.

252 جار خوێندراوەتەوە
09/11/2017

بابەتی زیاتر