داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی نێچیرڤان بارزانی ده‌كات

سه‌رۆكی‌ فه‌ڕه‌نسا نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی‌ نێچیرڤان بارزانی‌ ده‌كات و پشتیوانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ بۆ گفتووگۆی‌ نێوان هه‌ولێرو به‌غدا دووپاتده‌كاته‌وه‌.

حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكردووه‌" دۆمه‌نیك ماس كونسوڵی‌ گشتی‌ فه‌ڕه‌نسا له‌ هه‌ولێر نامه‌یه‌كی‌ ئیمانوێل ماكرۆنی‌ سه‌رۆكی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ گه‌یاندۆته‌ نێچیرڤان بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم.
ماكرۆن له‌به‌شێكی‌ نامه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی‌ له‌پێناو به‌هێزكردنی‌ په‌یوه‌ندیه‌كانمان و بۆ سه‌قامگیری هه‌رێمی‌ كوردستان پێویسته‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ پته‌و له‌پێكه‌وه‌ كاركردن به‌رده‌وام بین، چونكه‌ ئه‌م سه‌قامگیرییه‌‌ بۆ عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست گرنگه‌.
له‌به‌شێكی‌ دیكه‌ی‌ نامه‌كه‌یدا ماكڕۆن ده‌ستخۆشی‌ له‌و گفتووگۆ مه‌یدانیانه‌ی‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی نێوان هه‌رێم و عێراق كردووه‌ كه‌بۆته‌ هۆی‌ ڕێگرییكردن له‌گرژیی سه‌ربازی.
له‌به‌رامبه‌ردا نێچیرڤان بارزانی‌ سوپاسی‌ ماكرۆن و گه‌ل و حكومه‌تی‌ فه‌ڕه‌نسای‌ كردووه‌" كه‌ له‌سه‌رجه‌م قۆناغه‌كاندا پشتگیریان له‌خواسته‌كانی‌ گه‌لی‌ كوردستان كردووه‌، هاوكات ئاماده‌یی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ بۆ گفتووگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی‌ عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای‌ ده‌ستوور دووپاتكردۆته‌وه‌.

964 جار خوێندراوەتەوە
09/11/2017

بابەتی زیاتر