داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ عوسمان بایده‌میر وته‌بێژی‌ هه‌ده‌په‌ ده‌رچوو


دادگای‌ ئورفا بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ عوسمان بایده‌میر په‌رله‌مانتاری بازنه‌ی ئورفاو وته‌بێژی هه‌ده‌په‌ ده‌ركرد، به‌تۆمه‌تی‌ پڕوپاگه‌نده‌كردن بۆ ڕێكخراوی چه‌كدار، دانیشتنی هۆبه‌ی پێنجی دادگای سزا قورسه‌كانی ئورفا" به‌بێ‌ ئاماده‌بوونی‌ بایده‌میر، بڕیاری‌ ده‌ستگیركردنی‌ بۆ ناوبرا ده‌ركرد.
له‌دانیشتنه‌كه‌دا كه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌سه‌ڤدا چه‌لیك ئۆزبینگۆل و ئه‌مراه شه‌یهان ئۆغڵو" پارێزه‌رانی بایده‌میر ئاماده‌ بوون، ده‌سته‌ی دادگا به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی وته‌كانی بایده‌میر" بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ناوبراو ده‌كردو دانیشتنه‌كه‌ی دواخست، لایخۆیه‌وه‌ ئۆزبینگۆل داوای‌ له‌دادگا كرد جارێكی دیكه‌ بانگهێشتنامه‌ بۆ بایده‌میر بنێرێت، به‌وپێیه‌ی‌ ناوبراو مافی پارێزبه‌ندی هه‌یه‌.


ده‌رچوونی‌ بڕیاری‌ ده‌ستگیركردن بۆ په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی‌ هه‌ده‌په‌ له‌كاتێكدایه‌، هه‌فته‌ی‌ ڕابردوو دوو په‌رله‌مانتاری‌ دیكه‌ی‌ هه‌مان پارت به‌تۆمه‌تی‌ جۆراوجۆر به‌چه‌ند ساڵێك حوكم دران.

345 جار خوێندراوەتەوە
09/11/2017

بابەتی زیاتر