داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

كه‌ركوك.. هێرشێكی چه‌كداری كرایه‌ سه‌ر هێزه‌كانی عێراق

كه‌ركوك.. هێرشێكی چه‌كداری كرایه‌ سه‌ر هێزه‌كانی عێراق



په‌یامنێری په‌یام ئه‌وه‌ی گواسته‌وه‌ كه‌  ژماره‌یه‌ك چه‌كدار له‌كه‌ركوك هێرشیان كرده‌سه‌ر هێزه‌كانی‌ پۆلیسی‌ فریاكه‌وتن و دژه‌ تیرۆری‌ عێراق.

هێرشه‌كه‌ له‌گه‌ڕه‌كی‌ شۆریجه‌ی‌ كه‌ركوك ڕوویداوه‌و به‌پێی‌ زانیاریه‌كان چه‌ند چه‌كدارێكی‌ نه‌ناسراو به‌چه‌كی‌ ئاربیجی‌ هێرشیان كردۆته‌سه‌ر كاروانێكی‌ هاوبه‌شی‌ هێزه‌كانی‌ دژه‌ تیرۆرو پۆلیسی‌ فریاكه‌وتن.

سه‌رچاوه‌كانی‌ هه‌واڵ ئاشكرایانكرد هێرشه‌كه‌ هیچ زیانی‌ به‌و هێزانه‌ نه‌گه‌یاندووه‌و ته‌نها زیانی‌ مادی‌ به‌بینایه‌كی‌ ته‌واو نه‌كراوی‌ نزیك شوێنی‌ ڕووداوه‌كه‌ گه‌یاندووه‌" ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا به‌پێی‌ گرته‌یه‌كی‌ ڤیدیۆیی له‌هێرشه‌كه‌دا ئۆتۆمبێلێكی‌ سه‌ربازی‌ ئه‌و هێزانه‌ سووتێنراوه‌.

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ ده‌نگۆی‌ ئه‌وه‌ له‌ئارادایه‌ له‌گه‌ڕه‌كی‌ په‌نجا عه‌لی‌ كه‌ركوك له‌لایه‌ن چه‌ند خۆبه‌خشێكه‌وه‌ هێرش كرابێته‌سه‌ر هێزه‌كانی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌، هه‌رچه‌نده‌ وته‌بێژی‌ ئه‌و هێزانه‌ ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ هێرشیان كرابێته‌سه‌ر.
هێرشه‌كانی‌ ئه‌مڕۆی‌ كه‌ركوك له‌كاتێكدان كه‌ له‌دوای‌ 16ی‌ مانگی‌ ڕابردوه‌وه‌ ئه‌وشاره‌ به‌دۆخێكی‌ ئه‌منی‌ ناجێگیردا تێپه‌ڕده‌بێت.

4055 جار خوێندراوەتەوە
09/11/2017

بابەتی زیاتر