داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

هه‌لیكۆپته‌رێك له‌ناوچه‌ی كۆمی ڕوسیا به‌ 10سه‌رنشینه‌وه‌ بێسه‌روشوێن بووه


وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕوسیا ڕایگه‌یاند، هه‌لیكۆپته‌رێكی‌ مه‌ده‌نی‌ له‌ناوچه‌ی كۆمی باكوری‌ ڕوسیا به‌ 10سه‌رنشینه‌وه‌ بێسه‌روشوێن بووه‌، به‌پێی زانیاریه‌كانی‌ ماڵپه‌ڕی ڕوسیا توده‌ی‌ هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌ له‌ژێرچاودێری ڕادار ونبووه‌و تائێستا بێسه‌روشوێنه‌.
له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ سه‌رچاوه‌كان له‌به‌شی فریاكه‌وتنی كۆماری كۆمی له‌ڕوسیا ڕایانگه‌یاندووه‌" دوای‌ له‌ده‌ستدانی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌هه‌لیكۆپته‌ره‌ ونبووه‌كه‌دا، له‌ئێستادا تیمی فریاكه‌وتن ڕه‌وانه‌ی‌ شوێنی‌ ڕووداوه‌كه‌ كراوه‌ بۆ گه‌ڕان به‌دوای هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌و هۆكاری‌ ڕووداوه‌كه‌.
سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ستافی هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌ پێش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیان بپچڕێت" تیمی فریاكه‌وتنیان ئاگاداركردۆته‌وه‌ كه‌بزوێنه‌ره‌كه‌ی‌ له‌كاركه‌وتووه‌و ناچاربووه‌ 70 كیلۆمه‌تر له‌دووری‌ شاری ئوختای كۆماری كۆمی بنیشێته‌وه‌.


378 جار خوێندراوەتەوە
09/11/2017

بابەتی زیاتر