داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا و سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له‌ كۆشكی سپی كۆبونه‌وه‌

جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكاو سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا له‌كۆشكی سپی كۆبوونه‌وه‌و به‌ڵێنیاندا" لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له‌ په‌یوه‌ندیه‌كانیان هه‌ڵده‌نه‌وه‌.

نووسینگه‌ی مایك پێنس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرایكرد" مایك پێنس له‌كۆشكی سپی له‌گه‌ڵ بینالی یه‌ڵدرم سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا كۆبۆته‌وه‌و باسیان له‌ده‌ستپێكردنی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان كردووه‌، هاوكات جه‌ختیان له‌هاوبه‌شی ستراتیژی دوورمه‌وداوی نێوان ئه‌نقه‌ره‌و واشنتۆن كردۆته‌وه‌.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌ مایك پێنس و یه‌ڵدرم جه‌ختیان له‌به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شی نێوان ئه‌مریكاو توركیا له‌ئارامی و ئاسایشی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كردۆته‌وه‌و" ڕێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ڕاوێژكاریی نێوان هه‌ردوو حكومه‌ت به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌و ئامانجه‌.
به‌پێی‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ مایك پێنس نیگه‌رانی وڵاته‌كه‌ی‌ له‌ده‌ستگیركردنی هاوڵاتیانی ئه‌مریكی له‌توركیا به‌یه‌ڵدرم ڕاگه‌یاندووه‌و داوای كردووه‌" توركیا ڕێگه‌ی‌ گونجاو بگرێته‌به‌ر له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كاندا.


296 جار خوێندراوەتەوە
10/11/2017

بابەتی زیاتر