داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر وته‌كانی ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید بڵاوده‌كاته‌وه‌


وه‌زاره‌تی دارایی له‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه‌ به‌ پێیئاماری بایۆمه‌تری (244.000) دوو سه‌د و چل و چوار هه‌زار خانه‌نشین، مووچه‌ی خانه‌نشینی وه‌رده‌گرن له‌ هه‌رێمی كوردستان، كه‌ پێكهاتوون له‌ خانه‌نشینانی ( فه‌رمانبه‌رانی شارستانی، پۆلیس و هێزه‌كانی ناوخۆ، كارمه‌ندانی ده‌زگای گشتی ئاسایش و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، خانه‌نشیانی پێشمه‌رگه‌، كه‌م ئه‌ندامی سه‌نگه‌ر )

هه‌روه‌ها ڕونكردنه‌وه‌كه‌ ئه‌وه‌یشی وتووه‌ كه‌ لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند پێكهێنراوه‌ بۆبه‌دواداچوون له‌موچه‌ی ئه‌و خانه‌نیشینانه‌ی كه‌ بنه‌ماكانی یاسا نایان گرێته‌وه‌.


ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه‌:


ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی خانه‌نشین له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، سه‌باره‌ت به‌ لێدوانی په‌رله‌مانتاری عێراقی فیدراڵ، به‌ڕێز (ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید)، له‌سه‌ر ژماره‌ی خانه‌نشینان و میراتگری خانه‌نشینان له‌ هه‌رێمی كوردستان. 

ئێمه‌ وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی خانه‌نشین ڕوونیده‌كه‌ینه‌وه‌؛ به‌ پێی ئاماری بایۆمه‌تری (244.000) دوو سه‌د و چل و چوار هه‌زار خانه‌نشین، مووچه‌ی خانه‌نشینی وه‌رده‌گرن له‌ هه‌رێمی كوردستان، كه‌ پێكهاتوون له‌ خانه‌نشینانی ( فه‌رمانبه‌رانی شارستانی، پۆلیس و هێزه‌كانی ناوخۆ، كارمه‌ندانی ده‌زگای گشتی ئاسایش و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، خانه‌نشیانی پێشمه‌رگه‌، كه‌م ئه‌ندامی سه‌نگه‌ر ) كه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای مادده‌كانی یاسای خانه‌نشینی یه‌كگرتوو ( ژماره‌ 27 ساڵی 2006 )ـی هه‌مواركراو، یاسای ڕاژه‌ی زانكۆیی ( ژماره‌  23 ساڵی 2008 )،  یاسای مووچه‌ی دادوه‌ران و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی ( ژماره‌ 27 ساڵی 2008 )، وه‌ یاسای ڕاژه‌ و خانه‌نشینی كارمه‌ندانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ ( ژماره‌ 18 ساڵی 2011)، یاسای ڕاژه‌ و خانه‌نشینی پێشمه‌رگه‌ ( ژماره‌ 38 ساڵی 2007 ) یاسای كه‌م ئه‌ندامانی پێشمه‌رگه‌ی سه‌نگه‌ری ( ژماره‌ 34 ساڵی 2007 )، كه‌ به‌ پێی یاسا ئاماژه‌ پێكراوه‌كانی سه‌ره‌وه‌ و ڕێنماییه‌ كارپێكراوه‌كان خانه‌نشین كراون.

له‌ هه‌مان كات دا لێژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند پێكهێنراوه‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ به‌ دواداچوون له‌ مووچه‌ی ئه‌و خانه‌نشینانه‌ی كه‌ بنه‌مای یاساكانی سه‌ره‌وه‌ نایانگرێته‌وه‌، له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنی پێَگه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌ شێوازێكی تایبه‌ت ڕۆڵیان هه‌بووه‌ له‌ شۆڕشه‌كانی ڕزگاری خوازی كوردستان.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ پێشتر ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی په‌ڕله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاندبوو 
دۆخی‌ هاوڵاتیانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌میانه‌ی‌ 26 ساڵه‌ی‌ حوكمڕانی‌ خۆبه‌ڕێوبه‌ریه‌تی‌ خۆی‌ زنجیره‌یه‌ك  نیگه‌رانی‌ بێ‌ ئومێدی‌ لای‌ هاوڵاتیان دروستكردووه‌، به‌جۆرێك ئیستا نیگه‌رانیه‌كان گه‌یشتونه‌ته‌ ئاستێك خه‌ڵك چاویان له‌حكومه‌تی‌ ناوه‌نده‌ كه‌ مووچه‌ و بودجه‌یان بۆ دابین بكات.

به‌پَی‌ ئامارێكی‌ فه‌رمی‌ كه‌ بڕیارده‌ی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئه‌حمه‌دی‌ حاجی‌ ڕه‌شید ئاشكرایكردووه‌ "له‌دوای‌ ساڵی‌ 2005 وه‌ كه‌ هاوبه‌شی‌ كورد و عێراق له‌ده‌ستوردا په‌سه‌ندكرا و پشكی‌ هه‌رێم له‌عێراق دیاریكرا هه‌رێمی‌ كوردستان 200 هه‌زار كه‌سی‌ به‌ نایاسایی خانه‌نشین كردووه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی 430 هه‌زار چه‌كدار به‌ناوی پێشمه‌رگه‌وه‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرن، سه‌رباری‌ ئه‌وه‌ش له‌و ماوه‌یه‌دا 960 هه‌زار كه‌س به‌پله‌ی‌ باڵا خانه‌نشین كراون كه‌ ڕۆژێك ده‌وامی‌ فه‌رمیان نه‌كردووه‌".




7981 جار خوێندراوەتەوە
10/11/2017

بابەتی زیاتر