Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌ڵمانیا.. نزیكی 7 ملیۆن كه‌س له‌ ژێر باری قه‌رزدان


رێژه‌ی وه‌رگرتنی‌ قه‌رز له‌ لایه‌ن هاولاَتیانی‌ ئه‌ڵمانیاوه‌ به‌ رێژه‌یه‌كی‌ زۆر هه‌ڵكشاوه‌ و ژماره‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته‌ شه‌ش ملیۆن و نۆسه‌د هه‌زار كه‌س و زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ش توانای دانه‌وه‌ی‌ قه‌رزه‌كانیان نیه‌.
به‌پێی راپۆرتێكی رێكخراوی ئه‌تڵه‌سی بۆرچ وێڕای باشی ره‌وشی ئابووریان زیاتر له‌ له‌سه‌دا 10ی هاولاَتیانی‌ ئه‌ڵمانیا كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ سه‌رووی 18 ساڵیه‌وه‌ن قه‌رزی زۆریان له‌سه‌ره‌.
رێژه‌ی قه‌رزی زۆری تاكه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌ ساڵی 2014ه‌وه‌ به‌ دوای یه‌كدا بۆ جاری چواره‌م هه‌ڵكشا. له‌ 1ی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵیشه‌وه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری ئه‌ڵمانیا ئه‌و رێژه‌یه‌ بۆ كه‌سانی ته‌مه‌ن سه‌رووی 18 ساڵ گه‌یشتۆته‌ له‌ سه‌دا ده‌ و پۆینت چوار.
به‌پێی راپۆرته‌كه‌ ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی قه‌رزی زۆریان له‌سه‌ره‌ شه‌ش ملیۆن و نۆسه‌د هه‌زار كه‌سن. كه‌ زۆربه‌یان كێشه‌ی دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانیان هه‌یه‌. به‌به‌راوورد له‌گه‌ڵ ساڵی رابردووش ئه‌م ژماره‌یه‌ نزیكه‌ی 65 هه‌زار زیادبوونی به‌خۆیه‌وه‌ بینیووه‌.
نزیكه‌ی چوار ملیۆن و دوو سه‌د هه‌زار كه‌سیان له‌ ره‌گه‌زی نێر و دوو ملیۆن و شه‌ش سه‌د هه‌زاریشیان له‌ ره‌گه‌ڕی مێن. به‌شی هه‌ره‌ زۆری قه‌رزدارانیش ده‌كه‌ونه‌ شاره‌كانی ویلایه‌تی باكووری ره‌ن-ڤه‌ستفالیا.


640 جار خوێندراوەتەوە
10/11/2017

بابەتی زیاتر