داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

وه‌زاره‌تی‌ سامانه‌ سروشتیه‌كان له‌باره‌ی هه‌ڵهاتنی ئاشتی هه‌ورامییه‌وه‌ روونكردنه‌وه‌ ده‌دات


وه‌زاره‌تی‌ سامانه‌ سروشتیه‌كان له‌باره‌ی‌ هه‌ڵهاتنی‌ وه‌زیری‌ سامانه‌ سروشتیه‌كان ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌ و ڕایده‌گه‌یه‌نێت "ئاشتی‌ هه‌ورامی‌ له‌ده‌ره‌وه‌یه‌ بۆ ده‌ربازكردنی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌قه‌یرانه‌كان".

له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ سامانه‌ سروشتیه‌كاندا هاتووه‌  "وه‌زیری سامانه‌ سرووشتییه‌كان له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ردانێكی ره‌سمیدا وه‌ك نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رقاڵی یارمه‌تیدانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌م قه‌یرانه‌ی ئێستا ده‌ربازبن".
هاوكات وه‌زاره‌تی‌ سامانه‌ سروشتیه‌كان ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ ڕه‌تده‌كاته‌وه‌ له‌ له‌لایه‌ن عه‌لی‌ حه‌مه‌ساڵح جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان باس كراوه‌.
له‌به‌رامبه‌ردا عه‌لی‌ حه‌مه‌ ساڵح وه‌ڵامی‌ وه‌زاره‌تی‌ سامانه‌ سروشتیه‌كان ده‌داته‌وه‌ و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كاته‌وه‌ زۆرینه‌ی‌ كێشه‌كانی‌ ئیستا به‌هۆی‌ ئاشتی‌ هه‌ورامی‌ بووه‌ و ده‌ڵێت "بپرسن بزانن سه‌ردانی‌ فه‌رمی‌ 42 و  ڕۆژه‌".

1800 جار خوێندراوەتەوە
11/11/2017

بابەتی زیاتر