داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

دووه‌م وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم كوردستانی جێهێشت و نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌شی پێشكه‌شكردووه‌

وه‌زیری‌ داد حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌رله‌ئه‌نجامدانی‌ ریفراندۆم به‌خانه‌واده‌وه‌ كوردستانی‌ به‌ره‌و توركیا به‌جێهێشتووه‌ نامه‌ی‌ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌شی‌ پێشكه‌شی‌ حكومه‌ت كردووه‌.

به‌ پێی‌ زانیاریی‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت بۆ (په‌یام) سینان چه‌له‌بی‌ وه‌زیری‌ دادی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان پێش ئه‌نجامدانی‌ ریفراندۆم له‌گه‌ل خێزان و منداڵه‌كانی‌ كوردستانی‌ به‌ره‌و ولاتی‌ توركیا به‌جێهێشتووه‌ ئێستا له‌و ولاته‌ نیشته‌جێیه‌ .
هه‌ر به‌گوێره‌ی‌ زانیاری‌ ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ "ئه‌و وه‌زیره‌ كه‌له‌پشكی‌ پێكهاته‌ی‌ توركمان بوو نامه‌ی‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌شی‌ پێشكه‌شی‌ حكومه‌ت كردووه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیش له‌ شوێنی‌ ئه‌و نه‌ورۆز مه‌ولود وه‌زیری‌ شاره‌وانی‌ به‌وه‌كاله‌ت داناوه‌".
به‌جێهێشتنی‌ كوردستان له‌لایه‌ن وه‌زیری‌ دادوه‌، له‌كاتێكدایه‌ پێشتر وه‌زیری‌ سامانه‌ سروشتیه‌كانی‌ هه‌رێمیش كوردستانی‌ جێهێشتووه‌ و ماوه‌ی‌ 42 ڕۆژه‌ له‌له‌نده‌نه‌ و نه‌هاتووه‌ته‌وه‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.


10410 جار خوێندراوەتەوە
11/11/2017

بابەتی زیاتر