داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

فه‌ڕه‌نسا له‌ چاره‌نووسی سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان له‌ سعودیه‌ نیگه‌رانه‌


فه‌ڕه‌نسا ڕه‌خنه‌ له‌ شێوازی نیشته‌جێبوونی سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی لوبنان ده‌گرێت  له‌ سعودیه‌.

(ئیمانوێڵ ماكرۆن) سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فونیی له‌گه‌ڵ (میشیل عۆن) سه‌رۆكی لوبنان ئه‌نجامدا ‌و تاووتوێی دۆخی ئێستای‌ ئه‌و وڵاته‌یان كرد.
 
كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی ئیلیزیه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ ڕایگه‌یاند: ماكرۆن له‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فونییه‌دا له‌گه‌ڵ هاوتا لوبنانییه‌كه‌ی جه‌ختی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ به‌رپرسانی لوبنان ئازادیی ته‌واوه‌تی گه‌ڕان‌و هاتوچۆیان هه‌بێت.

هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فونییه‌دا، سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا به‌پێویستیشی زانیوه‌ ڕێز له‌ سه‌روه‌ریی‌و سه‌قامگیریی لوبنان بگیرێت.

به‌پێی زانیارییه‌كانیش، بڕیاره‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی‌ نێوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا له‌ پاریس پێشوازی له‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی لوبنان بكات.

دوابه‌دوای‌ سه‌ردانی سه‌عد حه‌ریری سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان بۆ سعودیه‌، حه‌ریری هه‌ر له‌و وڵاته‌وه‌ ده‌ستی له‌ كار كێشایه‌وه‌‌و تائێستاش نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ لوبنان، ئه‌مه‌ش گومانی لای به‌شێك له‌ لوبنانییه‌كان دروستكردووه‌ كه‌ حه‌ریری له‌ سعودیه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابێت.

283 جار خوێندراوەتەوە
12/11/2017

بابەتی زیاتر