داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌وه‌؛ له‌ رۆژهه‌ڵات 210 كه‌س و له‌ باشوریش 7 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌


ئاماری قوربانیانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌نراو به‌ پێی ئاماره‌كه‌ش حه‌وت كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و نزیكه‌ی 320 هاوڵاتی بریندار بوون

هاوكات له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ژماره‌ی قوربانیان زیاتر بووه‌، نزیكه‌ی 210 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و نزیكه‌ی 2500 كه‌سیش بریندار بوون جگه‌ له‌ زیانی مادی 

هاوكات له‌گه‌ڵ زیانه‌ گیانییه‌كان زیانێكی زۆری مادی به‌ر خانوو بینا به‌رزه‌كان له‌ رۆژهه‌ڵات و باشوری كوردستان كه‌وتووه‌و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆری هاوڵاتی به‌هۆی تێكچوونی باری ده‌روونیی و ترسه‌وه‌ گه‌یه‌نراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌كان.

هه‌روه‌ها زیانی گه‌وره‌شی له‌ هه‌ندێ شوێنی وه‌كو قه‌ڵای دێرینی شێروانه‌ له‌ شاری كه‌لار داوه‌و به‌شیكی قه‌ڵاكه‌ رووخاوه‌، وه‌ زیانی به‌  تونێلی ده‌ربه‌ندیخان داوه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ هاتوچۆ له‌ نێوان كه‌لارو سلێمانی زه‌حمه‌ت بووه‌، هه‌روه‌ها وه‌زیری كشتووكاڵی هه‌رێمیش رایگه‌یاند كه‌ به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان درزی تێكه‌وتووه‌و داوای له‌ هاوڵاتیان كرد كه‌ رێره‌وی به‌نداوه‌كه‌ دووربكه‌ونه‌وه‌. 

به‌پێی راگه‌یه‌نراوی ده‌زگا فه‌رمییه‌كان چه‌قی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و 34 كم له‌ رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ بووه‌و گوڕه‌كه‌ی 7.3 بووه‌ و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و باشوری كوردستان و به‌شێكی كه‌م له‌ پارێزگا عه‌ره‌بییه‌كانی عێراقی گرتوه‌ته‌وه‌.

306 جار خوێندراوەتەوە
13/11/2017

بابەتی زیاتر