Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مامۆستا عه‌لی‌ باپیر هه‌واڵی‌ ته‌ندروستیی‌ كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ ده‌پرسێت


مامۆستا عه‌لی باپیر هه‌واڵی ته‌ندروستیی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ‌ عه‌لی جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌پرسێت.

مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییدا كه‌ دوێنێ له‌ ئه‌ڵمانیاوه‌ له‌گه‌ڵ‌ ده‌رباز كۆسره‌ت عه‌لی، كوڕی جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سكرتێری گشتیی یه‌كێتی‌ ئه‌نجامی دا، له‌ هه‌واڵی ته‌ندروستیی و ورده‌كاریی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی‌ ناوبراوی پرسی و، هیوای‌ زوو چاكبوونه‌وه‌ی‌ بۆ خواست.

ڕۆژی شه‌ممه‌ی‌ ڕابردوو به‌هۆی‌ تێكچوونی‌ باری‌ ته‌ندروستییه‌وه‌، كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ ڕه‌وانه‌ی‌ نه‌خۆشخانه‌ كراو نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ ئه‌نجامدرا، دواتر تیمی‌ ته‌ندروستییه‌كه‌ی‌ ڕایانگه‌یاند كه‌ ته‌ندروستیی ناوبراو جێگیره‌و، هێشتا بڕیاری‌ ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌یان بۆ چاره‌سه‌ر نه‌داوه‌.

1384 جار خوێندراوەتەوە
13/11/2017

بابەتی زیاتر