Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

توركیا هاوكاریی بۆ زیانلێكه‌وتووانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه‌ كرد


توركیا هاوكاریی مرۆیی بۆ زیانلێكه‌وتووانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه‌ كرد.

(ڕه‌جه‌به‌ ته‌یب ئه‌ردۆغان) سه‌رۆك كۆماری‌ توركیا ڕایگه‌یاند: 50 بارهه‌ڵگر كه‌لوپه‌ل‌و پێداویستی له‌ سنووری پیشخابووره‌وه‌ بۆ ناوچه‌ زیانلێكه‌وتووه‌كانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی‌ شه‌وی‌ ڕابردوو ڕه‌وانه‌ كراون.

ئه‌ردۆگان به‌ر له‌ گه‌شته‌كه‌ی‌ بۆ ڕووسیا له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ (ئه‌تاتورك) له‌ ئه‌سته‌نبوڵ ئه‌و لێدوانه‌ی‌ دا و پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی‌ هه‌ردوو گه‌لانی عێراق‌و ئێرانیش كرد كه‌ له‌ ئه‌نجامی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی شه‌وی‌ ڕابردووه‌وه‌ زیانی گیانیان به‌ركه‌وتووه‌.

سه‌رۆكی توركیا له‌ درێژه‌ی‌ قسه‌كانیدا وتیشی: ڕێنماییمان به‌ سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی فریاگوزارییمان داوه‌ كه‌ پێداویستی بۆ ناوچه‌ كاره‌ستانباره‌كان ڕه‌وانه‌ بكه‌ن.
 لای‌ خۆیه‌وه‌ (مانگی سوری توركی) ڕایگه‌یاند: 10 بارهه‌ڵگر هاوكاری‌ ڕه‌وانه‌ی‌ هه‌رێمی كوردستان كردووه‌.
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ لقی ڕێكخراوه‌كه‌ له‌ ویلایه‌تی (ئه‌ده‌نه‌) ڕایگه‌یاند: هاوكارییه‌كان پێكهاتوون له‌ 560 چادر و دوو هه‌زار ڕاخه‌ر و هه‌زار به‌تانی‌و 1100 گه‌رمكه‌ره‌وه‌ پێكهاتووه‌.

762 جار خوێندراوەتەوە
13/11/2017

بابەتی زیاتر