داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

پوتین و ئه‌ردۆگان رێكه‌وتوون بۆ دروستكردنی كوره‌یه‌كی ئه‌تۆمی له‌ توركیا


روسیا و توركیا له‌سه‌ر پشتبه‌ستن به‌ چاره‌سه‌ری سیاسی له‌ سوریا رێكده‌كه‌ون، هه‌روه‌ها هه‌ردوو وڵات رێككه‌وتوون له‌ساڵی 2023 دا یه‌كه‌م كوره‌ی ئه‌تۆمی له‌ وێستگه‌ی وزه‌ی ئاكۆیۆ له‌ توركیا بكه‌نه‌وه‌.
 له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا كه‌ له‌گه‌ڵ هاوتا رووسیه‌كه‌ی ئه‌نجامیدا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆككۆماری توركیا رایگه‌یاند" ئه‌نكه‌ره‌ و مۆسكۆ رێككه‌وتوون له‌سه‌ر پشتبه‌ستن به‌ چاره‌سه‌ری سیاسی له‌سوریادا، ئاشكراشیكرد ته‌واوی ره‌هه‌نده‌كانی قه‌یرانی سوریای له‌گه‌ڵ ڤلادیمێرپۆتن سه‌رۆكی روسیا تاوتوێكردووه‌. 
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان مۆسكۆ و ئه‌نكه‌ره‌، ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند" پێویسته‌ ته‌واوی ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی كه‌ رێگری ده‌كه‌ن له‌وه‌ی قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان وڵاته‌كه‌ی و روسیا بگاته‌ 100 ملیار دۆلار نه‌هێڵدرێن، وتیشی : وڵاته‌كه‌ی بایه‌خێكی زۆر به‌گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ روسیا ده‌دات له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا. 
هاوكات ڤلادیمێر پۆتین، سه‌رۆكی رووسیا له‌باره‌ی دۆخی سوریاوه‌ رایگه‌یاند" ئاستی توندوتیژی له‌سوریادا دابه‌زیوه‌و، بارودۆخه‌كه‌ گونجاوه‌ بۆ گفتوگۆی نێوان لایه‌نه‌كانی سوریا له‌ژێرچاودێری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، جه‌ختیشیكرده‌وه‌" روسیاو توركیاو ئێران به‌رهه‌می هه‌ماهه‌نگی نێوانیان ده‌چننه‌وه‌ له‌چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی ئه‌ستانا، داواشیكرد هه‌وڵی زیاتر بدرێت بۆ خستنه‌گه‌ڕی رێككه‌وتنی سیاسی و بونیاتنانه‌وه‌ی سوریا.
له‌باره‌ی ئاست و گه‌شه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی روسیا له‌گه‌ڵ توركیا " پوتن" ئاشكرایكرد" "هه‌ردوو وڵات پلانیان داڕشتووه‌ بۆدروستكردنی یه‌كه‌م كووره‌ی ئه‌تۆمی له‌ وێستگه‌ی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئاكۆیۆ  له‌توركیا له‌ساڵی 2023دا".

188 جار خوێندراوەتەوە
14/11/2017

بابەتی زیاتر