داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی نه‌خۆشیی شه‌كره‌وه‌ له‌ هه‌رێم چه‌ند چالاكیه‌ك به‌رێوه‌چوو


14 ی تشرینی دووه‌م وه‌ك رۆژی جیهانی نه‌خۆشیی‌ شه‌كره‌ له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان دیاریكراوه‌، له‌و رۆژه‌شدا له‌ وڵاتانی جیهان چالاكی جۆراوجۆری هۆشیاركردنه‌وه‌ به‌رێوه‌ده‌چێت.

هاوكات وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ له‌راگه‌یه‌نراوێكدا به‌بۆنه‌ی‌ رۆژی‌ جیهانی‌ نه‌خۆشی‌ شه‌كره‌وه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌داوه‌، له‌ هه‌رێمی كوردستان، نه‌خۆشی شه‌كره‌ یه‌كێكه‌ له‌ نه‌خۆشیه‌ درێژخایه‌نه‌ باوه‌كان و به‌داخه‌وه‌ ڕوو له‌ زیادبوونه‌ به‌هۆی زیادبوونی ڕێژه‌ی قه‌ڵه‌وی و سستی و وه‌رزش نه‌كردن و خواردنی ناته‌ندروست و كێشانی جگه‌ره‌. 

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم ئاشكراشیكردووه‌" له‌ هه‌ر سێ سه‌نته‌ری چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شه‌كره‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان (85) هه‌زار و 432 نه‌خۆش تۆماركراووه‌و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن له‌ پارێزگاكانی هه‌ولێر، سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و دهۆك.
له‌ ڕۆژی جیهانی شه‌كره‌، له‌ سه‌رجه‌م سه‌نته‌ره‌كانی شه‌كره‌ له‌ كوردستان چالاكی هۆشیاری ته‌ندروستی و پشكنینی خوێن بۆ هاوڵااتیان بۆ زانینی شه‌كره‌ له‌ ڕێگه‌ی تیمه‌ ته‌ندروستیه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت.


174 جار خوێندراوەتەوە
14/11/2017

بابەتی زیاتر