داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

عێراق پێنج فڕۆكه‌ی مه‌ده‌نی له‌ كۆمپانیایه‌كی كه‌نه‌دی ده‌كڕێت


عێراق بۆ كڕینی پێنج فڕۆكه‌ی مه‌ده‌نی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای بۆمباردییه‌ی كه‌نه‌دی گه‌یشته‌ ڕێككه‌وتن.

كازم حه‌مامی، وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراق، ڕایگه‌یاند "له‌باره‌ی كڕینی پێنج فڕۆكه‌ی مه‌ده‌نیی جۆری (سی ئێس-300)، له‌گه‌ڵ كۆمپانیای بۆمباردییه‌ی كه‌نه‌دی گه‌یشتوونه‌ته‌ ڕێككه‌وتن".

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه‌ "ڕێككه‌وتنه‌كه‌ له‌ میانی به‌شداریكردنی وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراق له‌ پێشنگای دوبه‌ی بۆ فڕۆكه‌وانی، ئه‌نجام دراوه‌".

ڕێككه‌وتنه‌كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ كاراكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و گرێبه‌سته‌دا بووه‌ كه‌ له‌ ساڵی 2013 بۆ كڕینی پێنج فڕۆكه‌ی مه‌ده‌نی له‌ نێوان هه‌ردوولا واژوو كراوه‌.

وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراق ده‌ڵێت "فڕۆكه‌ نوێیه‌كان به‌راورد به‌ فڕۆكه‌ ئاسایییه‌كانی‌ دیكه‌ به‌ ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 20 سووته‌مه‌نی كه‌متر خه‌رج ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها به‌ شێوه‌یه‌كی‌ باشتر ڕه‌چاوی‌ سه‌لامه‌تیی سه‌رنیشنانیان تێدا كراوه‌، ته‌نانه‌ت له‌ حاڵه‌تی نه‌خوازراودا فڕۆكه‌كان توانای نیشتنه‌وه‌یان به‌ بێ‌ فڕۆكه‌وان هه‌یه‌".

له‌ ساڵی 2013دا، كۆمپانیای بۆمباردییه‌ی كه‌نه‌دی بۆ دروستكردنی فڕۆكه‌، گرێبه‌ستێكی بۆ فڕۆشتنی پێنج فڕۆكه‌ی مه‌ده‌نی جۆری (سی ئێس-300 )، به‌ بڕی 387 ملیۆن دۆلار له‌گه‌ڵ هێڵی ئاسمانیی عێراق واژوو كردبوو.


401 جار خوێندراوەتەوە
14/11/2017

بابەتی زیاتر