داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ئه‌فغانستان.. له‌ دوو هێرشی‌ تاڵیباندا 22 پۆلیس‌و 40 چه‌كداری‌ بزووتنه‌وه‌كه‌ كوژران


له‌ ئاكامی دوو هێرشی چه‌كدارانی تاڵیبان بۆ سه‌ر دوو باره‌گای هێزه‌كانی پۆلیس، 37 پۆلیس له‌ ویلایه‌تی‌ قه‌نده‌هار و 75 چه‌كداری‌ تاڵیبان كوژران و بریندار بوون.

چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان دوو هێرشیان بۆ سه‌ر دوو باره‌گای هێزه‌كانی پۆلیسی‌ ئه‌فغانستان له‌ ویلایه‌تی قه‌نده‌هاری‌ باشووری ئه‌و وڵاته‌ ئه‌نجام دا.

وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی قه‌نده‌هار، ڕایگه‌یاند "هێرشه‌كان ئێواره‌ی دوێنێ‌ دووشه‌ممه‌ له‌ یه‌ك كاتدا ئه‌نجام دراون له‌ ناوچه‌كانی میواند و جیرای".

ناوبراو ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كرد "بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر شه‌ڕ و پێكدادان له‌ نێوان هێزه‌كانی پۆلیس و چه‌كدارانی تاڵیبان ڕووی داوه‌".

وته‌بێژی ئاسایشی قه‌نده‌هار ئاشكرایكرد "له‌ هێرشه‌كاندا 22 پۆلیس كوژران و 15ی دیكه‌ش بریندار بوون، هه‌روه‌ها 40 چه‌كداری‌ تاڵیبان كوژراون و 35 چه‌كداریش بریندار بوون".
هاوكات بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه‌ "له‌و دوو هێرشه‌دا، چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌كه‌ 40 پۆلیسیان كوشتووه‌".


225 جار خوێندراوەتەوە
14/11/2017

بابەتی زیاتر