داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

له‌بۆردومانی‌ فڕۆكه‌كانی توركیا له‌ناوچه‌ سنوورییه‌كانی‌ هه‌رێم، هاولاَتیه‌ك گیانی له‌ده‌ست دا


شه‌وی رابردوو فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی توركیا به‌ بیانوی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ ده‌ڤه‌ری برادۆستیان بۆردومان كرد و ئۆتۆمبێلێكی مه‌ده‌نی كرایه‌ ئامانج و هاولاَتیه‌كی مه‌ده‌نی‌ گیانی له‌ده‌ست دا.

 ئیسحان چه‌له‌بی  به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سیده‌كان به‌ په‌یامی راگه‌یاند شه‌وی رابردوو فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی توركیا سنوری ناحیه‌ی سیده‌كانیان بۆردومان كرد و هه‌ریه‌كه‌ له‌ گونده‌كانی مێرگه‌ ره‌ش و چنارك  كه‌وتنه‌ به‌ر بۆردومانه‌كه‌ به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ دوو ئۆتۆمبێلی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ كرانه‌ ئامانج و  كوژرا و برینداریان هه‌بووه‌.

به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سیده‌كان وتیشی هاوكات ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان په‌ترۆل له‌لایه‌ن فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كانه‌وه‌ كرایه‌ ئامانج و هاولاَتیه‌ك به‌ناوی هیمداد عسمان شه‌هید بوو كه‌ خێزان داره‌ و مناڵێكی هه‌یه‌.

له‌ماوه‌ی سالاَنی رابردوودا 52 هاولاَتی ده‌ڤه‌ری برادۆست تاكو ئێستا به‌هۆی بۆردومانی فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی توركیا گیانیانیان له‌ده‌ست داوه‌ به‌ده‌یانی تریش برینداربوون.

298 جار خوێندراوەتەوە
14/11/2017

بابەتی زیاتر